ده‌قی پروژهی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان و نکوڵی کردن له هه‌بوونی ئایینی کوردی یاری (کاکه‌یی) له کوردستان
له روژی 24.11.2006 له کوردسات تی ڤی به‌رنامه‌یه‌کی ڕاسته‌و خۆ بڵاو کراێه‌وه، له‌و بهرنامهێهدا پاریزه‌رێک وڵامده‌ری پرسیاره‌کان بۆ، که بۆ خۆی له داڕشتنی ده‌ستووردا به‌شدار بۆگه. له وڵامی پرسیارێک که له لایه‌ن گۆیگرێکی به‌رنامه‌که‌وه ئاراسته‌ی ئه‌و به‌ڕێزه کرا، پارێزه‌ری به‌ڕێز وڵامێکی داێه‌وه که زۆر جێگای سه‌رسۆڕمان و نێگه‌رانی بۆ. ده‌قی پرسیاره‌که ئه‌وه بۆ: بۆ نێوی کاکه‌یی وه‌کو که‌مایه‌تیکی ئایینی له پروژهێ ده‌ستووری هه‌ریمدا نه هاتووه؟ وڵامێ پارێزه‌ره‌که ئه‌وه بۆ، چونکه کاکه‌یی( واته پێڕوانی ئایین یاری ته‌نیا ئایینی کۆنی کوردی) به‌شێکن له ئیسلام وه ئۆمه‌تی ئیسلامی، وه له به‌ر ئه‌وه پێوێست نه‌بووه نێوی ئه‌وان له ده‌ستووردا بهیندرێ. ئه‌و وڵامه منی هان دا حه‌تا جارێکی دیکه به وردی بڕوانمه پروژهی ده‌ستووری هه‌ریمی کوردستان. ده‌قی ماده‌ی مه‌ربوت به مافی ئایینی له کوردستانم به شێوه‌ی خواره‌وه کۆپی کرد تا خوێنه‌رانی به‌ڕێز سه‌رنجی بده‌ن.
مادده‌ی:7 ئه‌م ده‌ستووره جه‌خت له‌سه‌ر ناسنامه‌ی موسڵمانێتی زۆرینه‌ی گه‌لی كوردستان ده‌كات وبنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام یه‌كێكن له سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كانی یاسادانان، هه‌ر وه‌ها ته‌واوی مافه ئاینییه‌كانی مه‌سیحی و ئێزدی و هی دیكه له ئازادیی باوه‌ڕ وپیاده‌كردنی ئایین ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
داڕێژه‌رانی ئه‌م پرۆژه ده‌ستووره به بێ لێ پرسینی خه‌ڵکی کاکه‌یی بڕیاری خۆیان داوه، کۆنترین ئایینی کوردیان له بیری خۆیان بردوه‌ته‌وه، وه به نکۆلی کردن له‌م حه‌قیقه‌ته کاکه‌یی وه‌کو به‌شێک له ئیسلام له قه‌ڵه‌م داوه. ئه‌مه له حاڵێکدا هیچ نۆینه‌رێکی کاکه‌یه‌کانی کوردستان له داڕشتنی ئه‌م پروژه ده‌ستووره‌دا نه ته‌نیا به‌شدار نه‌بوون، به‌ڵکۆ لێشێان پرسیار نه‌کراوه که ئه‌وان خۆێان به موسه‌ڵمان ده‌زانن یان نه؟ ئه‌م مادده‌ی ده‌ستووریه به‌ر له‌وه دیموکراتیک بێت، نیشانده‌ری ئه‌وه‌ێه که حه‌تا مافی ئه‌و که‌سانه که له بنهماڵهێهکی مۆسهڵمان له دایک بوون به‌ڵام باوڕی دینییان نیه، واته لائیکن له به‌ر چاو نه‌گیراوه. من دیفاع له‌م مافه بۆ خۆدی ئه‌و که‌سانه به جێ ده‌هێڵم و ده‌چمه سه‌ر ئه‌وه ئایه کاکه‌یی مۆسهڵمانه یا نه؟
چووار ئسڵی ئه‌ساسی دینی ئیسلام بریتیه له: توحید، نبوت و معاد. هه‌ر که‌س باوه‌ڕی به‌م چوار ئه‌سڵه نه‌بێت نابێت مۆسهڵمان له قه‌ڵه‌م بدرین. چۆنهکه هه‌ر دین و ئایینێک بۆ خۆی پرنسیبهاێکی هه‌یه وه نابێت له‌وه لا بدرێت. به‌ڵام کاکه‌یی پێڕه‌وی ئایینی کوردی واته ئایینی یاریه. ئه‌م ئایینه به خۆدای کوردی باوه‌ڕی هه‌یه که له دایک بووی خاکی کوردستانه واته شاره‌زۆر. نبوه‌ت له ئه‌م ئایینه جێگاێکی نیه چۆنکه ئه‌گه‌ر بڕواێک به نهبۆهت بۆاێه بۆ چی ئایننی کوردان دیسان بۆژاێهوه و به ناوی ئایینی یاری جێگای خۆی له دڵێ زۆر که‌سی کورد کرده‌وه له حاڵێکدا محمد خۆی به دووایین پێغه‌مبه‌ری خۆدا دادهنێهت؟ بۆ چی کتێبه ئایینیه کان به زمانی ئهۆێستایی واته هه‌ورامی نۆسروان نه عه‌ره‌بی؟ بۆ چی یه‌ک کاکه‌یی بۆ نۆێژ ناچێت بۆ مزگه‌وت؟ بۆچی روژو ڕه‌مه‌زان ناگرن؟ بۆ چی خمس و زه‌کات ناده‌ن........
معادیش وه‌کۆ ڕۆژی قیامه‌ت وجۆدی به‌هه‌شت و جههنهمیش له‌م ئایینه دیارده‌ێه‌کی نامۆه. چۆنکه به پێه‌ی ئۆسۆڵی ئه‌م ئایینه تا ئه‌و شۆێنه من ئاگادار بم، به مردن وه رۆژی قیامه‌ت (لێپرسینه‌وه) بڕواێهک نیه. چۆن مه‌رگ له فه‌لسه‌فه‌ی ئایین یاری ته‌نیا گۆڕینی جسمه، ڕۆح ده‌چێته جسمێکی تره‌وه به پێه‌ی ئه‌و کار و کرده‌وانه که له ده‌ورانی ژیاندا ئه‌نجام دراون. له هه‌مان حاڵیش‌دا ژن نه ته‌نیا نیوه‌ی پیاو نیه به‌ڵکو به‌شێک بووه له ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ریدا و به‌شداری ته‌واویان له درووست کردن و به‌ڕێوه‌بردنی ئایینی یاریدا هه‌بووه.
ئه‌گه‌ر سه‌ببی نههینانی نێۆی کاکه‌یی وه‌کۆ کهماێهتیکی ئایینی له ده‌ستووری هه‌ریمی کوردستان ئه‌وه بێت که ئه‌م کۆمه‌ڵگاێه به مۆسهڵمان دانراوه ده‌بێت هه‌مۆ کاکهییک له هه‌ر شۆێنک هه‌ن ناڕه‌زایه‌تی خۆیان بۆ ئه‌م نکۆلکردنه ئاشکراێه به شیوه‌ێکی هێمنانه و سه‌رده‌میانه ده‌ربڕن. ده‌بێت ئه‌وه‌ڵین ده‌ستوور هه‌ریمی ساوای کوردستان نه‌بێته سه‌نه‌دی نکۆڵ کردن له هه‌بۆنی تاکه ئایین کوردی واته ئایینی یاری، که کۆمه‌ڵگای کاکه‌یی خۆیان به پهێڕۆی ده‌زانن. ئه‌مه له کاتێکدا که جیایی دین له ده‌ۆڵه‌ت نه‌بووته خاڵێک له خاڵه‌کانی ده‌ستووری هه‌ریمی کوردستان، جێگاێ خۆیه‌تی که له ڕێزی ئایینه جیاوازه‌کانیتری خه‌لکی کوردستان وه‌کو ئیزیدی، مه‌سیحی و ئیسلام نێۆی ئایینی یاری وه‌کو ئایینی کۆمه‌ڵگای کاکه‌یی به ئاشکرا بهێندرێت.
کاتێک خه‌ڵکێک هاوار ده‌که‌ن ئه‌وان ئایینی جیاوازیان هه‌یه نابێت ده‌سه‌ڵات گۆیێان لێ نه‌گرێت. ئه‌مه دژ به ته‌واوی پرنسیبه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی دیمۆکراتیه‌ت و ئازادی بیروباوه‌ڕه. یارسانیه‌کان له دهرهۆهی ۆڵات نابێت بێ ده‌نگ بن له ئاستی ئه‌م نکۆل کردنه ئاشکراێه، چۆنکه کوردستانی باشوری ئازاد واته ده‌شته‌کانی شاره‌زۆر دایکی حه‌قیقه‌تی ئه‌م ئایینهێه و دایک ده‌بێت دان به وجۆدی کۆرپه‌ی خۆی دا بنیهت.
مادده‌ی:65 ئایین به‌زۆر نیه، هه‌موو كه‌سێك ئازادی هزرو ئایین و باوه‌ڕی هه‌یه‌و حكومه‌تی هه‌رێم ئازادی هاوڵاتیانی كوردستان به موسڵمان و مه‌سیحی و ئێزیدی و ئه‌وانی دیكه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، بۆ پیاده‌كردنی په‌رستن وئه‌رك و ڕێوڕه‌سمه ئاینییه‌كانیان و ڕێزگرتن له مزگه‌وت و كه‌نیسه وپه‌رستگاكانی دیكه وپه‌ره‌پێدانیان. له مادده‌ی 65ی هه‌مان ده‌ستووردا نێوی که‌نیسا و مزگه‌وت هاتووه به‌ڵام نێوێک له جه‌مخانه‌ی کاکه‌یه‌کان ناهێندرێت. کاکه‌یی ناچێت بۆ مزگه‌وت له جیاتی ئه‌وه ده‌چێت بۆ جه‌مخانه بۆ به جێ هێنانی ئه‌رکه ئایینیه‌کانی خۆی. ئه‌مه‌ش دیسان نیشان ده‌ری ئه‌وه‌یه که کاکه‌یی مۆسهڵمان نیه.
هاشاکردن له مۆسهڵمان بۆن به مانای ڕێز نه‌گرتن له‌م دینی ئیسلام نیه، ته‌نیا وه ته‌نیا مه‌به‌ست ئه‌وه‌ێه که جیاوزیه‌کان دیاری بکرێت. ئه‌م کاره به سوودی ئیسلام و مۆسهڵمانه که ئیجازه نه‌ده‌ن هه‌ر جۆره بیروباوڕێکی جیاواز له ئیسلام پێوه به بێ به‌ڵگه بلکێندرێت.
ئایینی کاکه‌یی یان یاری خۆازیاری پێکه‌وه‌ژیانی هێمنانه‌ی هه‌مۆ به‌شه جورواجورهکانی خه‌ڵکی کوردستانه، و به ڕێز و حورمه‌ته‌وه ده‌ڕوانێته ئایین و بیروباوه‌ڕی تاکه که‌س. ئعتراف کردن به هه‌بوونی ئایینێکی کوردی ته‌نیا له خزمه‌ت ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی کۆڵتۆری کۆمه‌ڵگای کوردستانه، وه هه‌مو ئایین و بیروبووچوونێک ده‌بێت له خزمه‌تی گه‌یشتن به سهربهخوویی کوردستان و دابین کردنی ژیانی ئازاد بۆ خه‌ڵکی کورد به گشتی بێت و به‌س.
نوید نوامبر 2006 نروژ