تۆ یه‌ژی حیزبی یارسانی بۆ چی؟ بژنه‌فه تا بۆت بیژم
ماوه‌ێه‌ک له‌مه‌و پێش نووسراوه‌ێک له ژێر ناوی" حێزبی یارسانی بۆ چی.." له سایتی دیمانه بڵاو کراوه، ئه‌م بابه‌ته نووسراوی که‌سێکه که نێوی کاکه‌یی بۆ خۆی داناوه. زۆر هه‌وڵم دا ده‌قی ته‌واوی ئه‌م بابه‌ته کۆپی که‌م به‌ڵام به هۆی مۆشکلی تکنیکی بۆم نه‌ڕخسا، به‌م شیوه‌ێه ناتوانم دێڕ به دێڕ بچمه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌و، ته‌نیا ئه‌و خاڵانه که له بیرم ماون ده‌که‌مه بنه‌ماێ ئه‌م وڵامه بۆ کاکی کاکه‌یی.
دیاره هه‌مۆ که‌س سه‌ربه‌سته له نۆسین له سه‌ر هه‌ر بابه‌تێک، به‌ڵام که‌سێک که شت ده‌نۆسێت ده‌بێت ڕێز بۆ خۆی دانا، چۆنکه بواری نۆسینیش بۆ خۆی یاسا و چوارچیوی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه که له زمانی ئینسانی ڕوژئاوا پێ ده‌ڵین press ethic واته ئه‌خلاقی نۆسین و ڕا ده‌ربڕین. پیم وایه نووسه‌ری بابه‌تی سه‌ره‌وه شتێکی له‌م باره‌وه نه‌بیستوه، هه‌ر له به‌ر ئه‌وه ڕه‌مه‌کی ده‌ستی داوته نۆسین، خۆی وه‌کۆ نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست هه‌ڵده‌کیشێت و خه‌ۆنی خۆشی به بیستنی خه‌به‌ری دروست بوونی حیزبیکی یارسانی به‌م ئاسانیه ئا ڵۆز ده‌بێت، له بیری ته‌سکی خۆیه‌وه له دۆنیای ده‌وروبه‌ر ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌وه له کاروانی نووسه‌رانی هاوتای خۆی به دوا نه‌که‌وی، به‌ر له خۆیندنه‌وه‌ی قۆڵی به‌سه‌رهاته‌کان، وه ئه‌و فاکته‌رانه که پاڵیان به کۆمه‌ڵگا ێ یارسانه‌وه ناوه تا له بیری دروست کردنی حیزب یان ڕیکخراوی خۆیان بن، یه‌کسه‌ر ده‌یان خاته پاڵی ئه‌لقائده و جۆندالاسلام و هتد..... و ته‌نانه‌ت فرمیسکی دروین بۆ له‌ت بۆنی نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ڵده‌ورینی.
له‌م باره‌وه کاک ح. خسره‌وی وڵامی شیاوی ئه‌و ئازیزه‌ی داوه‌ته‌وه، من به پێویستی نازانم بچمه سه‌ر ئه‌و بابه‌ته. به‌ڵام ده‌بێت به‌و ئازیزه که ناوی کاکه‌یی بۆ خۆی داناوه بیژم ئه‌گه‌ر تۆزێک کاتی خۆت بۆ خویندنه‌وه‌ێ ئه‌و بابه‌تانه که له سایتی یارسان بڵاو کراونه‌ته‌وه ته‌رخان بکردایه، پیم وا نه‌بۆ ئه‌و هه‌مۆ زه‌حمه‌ته‌ت به خۆت بداێه، و ئیمه‌شت ناچار نه‌کردایه وڵامت بده‌ینه‌وه. چونکه تۆ یه‌ک ته‌نیا بابه‌تیش په‌یدا ناکه‌یت که باس له دروست کردنی حێزبی ئایینی، یان مه‌زهه‌بی بکات. هه‌مۆ هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌و بۆاره‌ش ئه‌گه‌ر سکۆلار نه‌بن به دڵنیایی خۆازیاری دانانی هیچ هێزیکی مه‌زهه‌بیش نیه‌ن. به‌ڵام بؤ ئه‌م خه‌ڵکه بیریان له دانانی ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆیان کردوه‌ته‌وه؟ ئه‌مه چ دژایه‌تی له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه؟ تۆ بۆ خۆت هیچ بیرت له‌وه کردوه‌ته‌وه ئه‌م خه‌ڵکه به گشتی چ به‌شێکن له گه‌لی کورد؟ و چلوون ئه‌مانه توانیویانه تا ئیستا ئایینی کوردی خۆیان بپاریزن؟ ئه‌مه‌و ده‌یان پرسیاری‌تر ده‌توانی ڕێز بکه‌ی وه له به‌رده‌می خۆت دانیه‌ی، دواتر به دوای وه‌ڵامه‌که‌یان دا بگه‌ڕی. ئه‌و کات بۆت ده‌رده‌که‌وێ که له قه‌زاوه‌ت کردنه‌کانت چه‌نده به هه‌ڵه چۆیت.
کاکه‌یی ئازیز ئه‌گه‌ر له کورد بۆنی خۆت شکت هه‌یه ئه‌توانی بۆ ئسباتی خۆت ڕێگایکیتر بگریته به‌ر، نه به خراپ کردنی بزوتنه‌وه‌یکی جه‌ماوه‌ری وه به ڕیچه‌ڵه‌ک کوردی بته‌وێ خۆت به کورد نیشان بده‌ی، و ئه‌وانیتر به ناڕه‌سه‌ن. بۆ سابتکردنی ئه‌م حه‌قیقه‌ته ته‌نیا کافیه له به‌رده‌م ئاوینه‌ی ویژدانی خۆت ڕاوستی، له خۆت بپرسه، 800 ساڵ له‌مه‌و به‌ر، باو باپیرانی تۆ هه‌ڵگری چه بیروباوه‌ڕێک بۆن، ئیستا به کام زمان له گه‌ڵ خۆدای خۆێان ڕاز و نیاز ده‌که‌ن، له سه‌ر کامه ئیمام و خه‌لیفه‌ی عه‌ره‌ب حازرن چه‌قو و خنجه‌ر بکیشن. ئازیز ئه‌گه‌ر تۆ کاکه‌یی بیت پێویست ناکا ئاوا بکه‌ی، ته‌نیا چاوێک به ڕابۆردۆی باوباپیرانت دا بخشێنه، بۆت جۆان ده‌رده‌که‌وێ، که بۆ چی کوردی خه‌ڵکی کوردستان و ده‌شته‌کانی شاره‌زۆر ده‌بواێه بۆ به‌رگیری کردن له تاقه ئایینی کوردی واته ئایینی یاری ده‌بێت ئاوا په‌ڕاوازه بن، له دۆای ئه‌و هه‌مۆ چه‌رمه‌سه‌ریه هیشتا له ژیر زه‌خت و زۆری بێگانه و خۆمانه‌دا ماونه‌ته‌وه، و بۆ خۆتیش ده‌ستت داوه قه‌ڵم تا ئه‌وان له گه‌ڵ تروریستهاێک به‌رئاورد بکه‌ی که بۆ خۆتیش ده‌زانیت که چه‌نده له گه‌ڵ خه‌ڵکی یارسان جیاوازن. ئه‌وان بڕواێان به به‌هه‌شتی به‌رین هه‌یه، تی ان تی له خۆیان ده‌به‌ستن تا به زۆترین کات بگه‌نه ئه‌و هۆریه باکرانه که خۆدا و ڕیبه‌رانێان له بابه‌تی کۆشتنی خه‌ڵکی بێگۆناه‌وه‌عده‌یان پێ داون، به‌ڵام یارسانی نه ته‌نیا به به‌هشت باوه‌ڕی نیه به‌ڵکۆ له هیچ کتێب یان نووسراوه‌ێکدا شتێک زیاتر له باسی دیفاع له کورد و ئایین کوردان به دی ناکری. کڵاوی خۆت بکه قازی.
کۆمه‌ڵگاێ یارسان به قیمه‌تی ژیان و ته‌حمۆلی ئاواره‌گی و ده‌ربه‌ده‌ری توانیویانه نه ته‌نیا له ئایینی کوردی خۆیان به‌رگیری بکه‌ن، به‌ڵکۆ گه‌نجینه‌ێکی زۆر به نرخێ ئه‌ده‌بی کوردیش تا به ئه‌مڕۆ پاراستوه. پیم وانیه ڕه‌وا بێت ئاوا له سه‌ریان قه‌زاوه‌ت بکریت.
خۆت پرسیوته بۆ چی حیزبی یارسانی؟ منیش ئه‌و پرسیاره ئاراسته‌ی خۆت ده‌که‌مه‌وه، به‌ڵام له‌ێره من وڵامی خۆم بۆ ئه‌و پرسیاره ده‌نووسمه‌وه، به‌و هیوایه تۆش سه‌داقه‌تی ئه‌وه‌ت بێت که ڕاستیه‌کان ئاوا که هه‌ن قه‌بۆڵ بکه‌ێت. که‌ست بینیوه له‌م دۆنیای پڕ له ئاسایشی ده‌ره‌وه ژیان و کاتی خۆی بۆ دروست کردنی حێزبێک یان هێزێک به خۆڕایی ته‌رخان بکات ئه‌گه‌ر ده‌لیلکێ زۆر قورسی بوی نه‌بێت؟ که‌ست بینیوه له خۆشی حیزب دروست بکات؟ ئازیز کۆمه‌ڵگای یارسان وه‌ک هه‌مۆ که‌ماێه‌تیه‌کانی ئه‌م دۆنیاێه نه ته‌نیا وه‌ک کورد چه‌وساونه‌ته‌وه، به‌ڵکو وه‌ک یارسانیش دیسان نه ته‌نیا له لاێه‌ن دۆژمن به‌ڵکۆ له لاێه‌ن برا کۆرده‌کانیشی چه‌وساوه‌توه. ئه‌م باسه بۆ که‌س شاراوه نیه. به‌ڵام من نامه‌وه‌ێ زامێ کۆن تازه بکه‌مه‌وه، به‌ڵکو ئه‌و ڕوداوه دڵته‌زینانه‌ێ که بۆ ئیمه‌ی کورد به ئایین و کۆلتۆره جیاوازه‌کانوه حه‌تا ئیستا ڕوی داوه، ئیستا ده‌بێت ڕێگایان بۆ بدۆزینه‌وه. کۆمه‌ڵگاێ یارسان تا ئه‌و شوێنه‌ێ بۆێ ئیمکانی بووه له هه‌مۆ هه‌ڵسو که‌وتێک له جۆڵانه‌وه‌ی کوردی‌دا به‌شدار بووه، بگره زۆر ڕوڵه‌ی به نرخیشی له پێناوێ ئازادی کورد و کوردستاندا به‌خشیوه، و دیسانیش ئاماده‌ێه له‌م ڕێگاێه‌دا قۆربانی بدات. چۆنکه ئه‌م ڕاستیه بۆ ئه‌م کۆمه‌ڵگاێه زۆر ڕۆن و ئاشکه‌راێه که به بێ ئازاد بۆنی کوردستان ئازادی و ئاسایش بۆ کۆمه‌ڵگاێ یارسانیش ته‌نیا خه‌ونێکه. به‌ڵام ئیستا دۆنیا گؤڕاوه، خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییش ته‌نیا به یه‌ک ده‌نگ ناتوانێت خۆی له کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه نیونه‌ته‌وه‌یه‌کاندا بۆ وه‌ده‌س هێنانی مافی چاره خۆنووسین مه‌تره‌ح بکات. ئیستا ده‌وری خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و مه‌ده‌نیه، کۆمه‌ڵگاێ کورده‌واریش وه‌کۆ هه‌مۆ کۆمه‌ڵگاێکی زیندۆی ئه‌م دۆنیایه، لازمه هه‌مۆ هێزی خۆێ کۆ بکاته‌وه، له کاناڵه جۆرواجۆره کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ریه‌وه وه‌کۆ، که‌مه‌ێه‌تیه ئایینیه‌کان، که‌مایه‌تیه کۆلتوریه‌کان، ژنان، کرێکاران، گه‌نجان هۆنه‌رمه‌ندان.......هه‌وڵ بدات ده‌نگی خۆێ زیاتر به هێز بکات. ئه‌م پرۆسه کۆمه‌ڵگای کورده‌واری فێر ده‌کات له ڕوژه‌کانی ئه‌وه‌ڵی خه‌باته‌وه به ده‌نگی یه‌کتر ئاشنا بن، وه له کاتی ئازادی وڵات وه‌ک که‌سی نه‌ناسراو له گه‌ڵ یه‌کتر هه‌ڵسو که‌وت نه‌که‌ن. ده‌نگی ڕه‌سه‌نی خه‌ڵکی یارسان له هه‌مۆ کاتێک ئه‌ی توانی ده‌نگیکی ڕه‌سه‌نی کوردی بێت، وه حه‌تا ده‌یتوانی ببێته پێناسه‌ێکی جیاواز له عه‌ره‌ب و ئه‌و دۆنیایه که تروریست له جیاتی کامپیوتر بۆ دۆنیا ته‌ولید ده‌که‌ن. کورد ئیتوانی به دیفاع له حه‌قی که‌مایه‌تیه ئایینی و کولتوریه‌کان به دۆنیا نیشان بدات که خاوه‌ن زه‌رفیه‌تی دیفاع له کۆمه‌ڵگاێکی مه‌ده‌نی و ئازاده بۆ هه‌مۆ پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه به بێ جیاوازی.
ئیستاش کۆمه‌ڵگای یارسان به لێک دانه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستیه بیری له دانانی ڕێکخراوێکی سیاسی ده‌کاته‌وه، تا نه ته‌نیا له مافه جیاوازه‌کانی خۆی دیفاع بکات، به‌ڵکۆ کۆمه‌ڵگای کورده‌واری وه هه‌مۆ دۆنیا ده‌نگی ئاشتیخوازانه‌ی ئه‌م که‌ماێه‌تیه ئایینیه له زمانی خۆیانه‌وه ببیسن.
فاکته‌ریکی دیکه که پاڵێ به یارسانیه‌کانه‌وه ناوه تا هه‌وڵ بۆ دروست کردن ڕێکخراوی خۆیان بکه‌ن ئه‌وه‌ێه که هه‌تا ئیسات هیچ هێزێک یان حیزبێک به ڕؤنی و ئاشکه‌را دانی به مافی ئه‌م خه‌ڵکه‌دا نه‌ناوه، ده‌لیله‌که‌شی ئه‌وه‌یه که ئه‌م خه‌ڵکه هێزێکی سه‌ربه‌خۆیان نه‌بووه تا بتوانێت داوخۆزه‌کانی ئه‌وانی فۆرمۆله بکات، وه خه‌لک به مافی جیاوازی خۆیان ئاشنا بکات. بۆ خۆت ده‌زانی هه‌مۆ که‌مایه‌تیک له ئۆرورپا له شه‌ل و کۆیر هه‌تا خه‌ڵکی مێوان ڕێکخراوی خۆیان هه‌یه تا بتوانن به‌رگیری له مافی خۆیان بکه‌ن. یارسانیش ئیستا بۆته کۆمه‌ڵگاێک که له هه‌مۆ شۆینێک ئه‌م ئه‌رزه بڵاو بوونه‌وه، وه به‌شی هه‌ره زوریشێان ئیستا له لاێه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به دیل گیراون وه له هه‌مۆ مافێک بێ به‌شن.
دروست کردنی ڕێکخراوێک جێگا به هیچ که‌س ته‌نگ ناکا، تووش ده‌بێت دڵنیا بیت حیزبی یارسانی نه‌ته‌نیا نه‌ته‌وه له‌ت ناکا، به‌ڵکۆ له خزمه‌تی یه‌کگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر ئه‌ساسی ڕێز و قه‌بۆڵ کردنی جیاوازیه‌کان ده‌بێت. بۆ نموونه هه‌ڵسوڕاوانی یارسانی ئا ئیستا چه‌ندی جار له لایه‌ن حێزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه په‌یامیان پێ گه‌یشتوه، که تیشک تیڤی ئاماده‌یه به به‌شداری له یه‌که‌مین کونگره‌ی ڕێکخراوی یارسانی، پرۆسه‌کانی ئه‌م کۆنگره‌ێه تۆمار بکات. پیم وانیه تو له حیزبی دیموکرات زیاتر بۆ دیفاع له نه‌ته‌وه‌ی کورد دلسوزتر بیت. وه‌ره له‌م حۆسن نیه‌ته‌ی حدکا فێر به، ئه‌مه په‌یامی من بۆ تۆ و هه‌مۆ ئه‌و که‌سانه‌یه که تا ئیستاش ده‌یانه‌وی به بیانۆی جۆراجۆر بۆ ئسباتی کورد بۆنی خۆیان دژ به ڕێکخراوی یارسانی هه‌ڵویست بگرن یان پڕوپاگاندا بکه‌ن.
له سه‌ردێری نووسراوه‌که‌ت فه‌رمووته یارسانیه‌کان به بۆن ته‌نیا کورد بۆنه‌وه له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ده‌چه‌وسێنه‌وه، و تا ئیستا له باری ئاینیه‌وه نه لیان کۆژراوه نه ئازاری وایان دیوه. ئینسانی با شه‌ره‌ف، ئه‌مه پاکانه‌ێه بۆ رژێمێک که له ڕوژی ئه‌وه‌ڵه‌وه ڕق‌و قینی خۆی به‌رانبه‌ر به کوردان تاقی کردوه، به بێ جیاوازی بیروباوه‌ڕ، ئه‌و هه‌مو ئیعدام، کۆشتار، تروری ڕابه‌رانی کورده له ناو‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات چلوون ده‌تووانی ئاوا له بیری خۆت به‌ریت، ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه سابت بکه‌ی که ڕێکخراوی یارسانی به بیرورباوه‌ڕی تۆ زه‌ره‌ری هه‌یه بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد؟؟؟؟؟.
بۆ ئاگاداری جه‌نابت، کۆماری ئیسلامی له ساڵی 1980 هه‌مۆ ده‌وار نشینانی ناوچه‌ی داڵه‌هوی بۆردمان کرد، و ده‌یان که‌سی بێ گۆناه‌ی شه‌هید و بریندار کرد. ئه‌گه‌ر بۆ خۆت خه‌ڵکی مه‌نته‌قه بیت به ناو نیشان هه‌مۆ ئه‌و ئاواییانه ده‌زانیت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه به بۆن ته‌نیا یارسانی بۆن وه یان کۆرد بۆن نه بۆ، ئه‌ێ له به‌ر چی وایان له‌م خه‌ڵکه کرد؟ ئیستا ده‌زانی چه‌ن که‌س یارسانی له زیندانه‌کانی رژیم دایه؟ ده‌زانی چه‌ندین یارسانی به ده‌ستی ئه‌م رژیمه خۆینڕێژه تا ئیستا کۆژراون یان بریندار کراوه‌ن؟ ئیستا ده‌زانی کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی یارسان چلوون ڕه‌فتار ده‌کات؟ ئازیز، کۆشتن یان بڕین و سووتان له گه‌ڵ ئه‌و جنایه‌ته که کۆماری ئیسلامی دژ به خه‌ڵکی یارسان ئه‌نجامی ده‌دات ناکری به‌رئاورد بکه‌یت. خه‌ڵکێک که له هه‌مۆ مافی ئینسانی وه‌کۆ، خۆێندنی باڵا، وه‌رگیران له ئیدارات ده‌وڵه‌تی، مه‌حرومیه‌ت له هه‌مۆ خه‌ده‌ماتی کۆمه‌ڵایه‌تی، داگیرکردنی هه‌مۆ شۆینه ئایینی و پیرۆزه‌کان، ته‌حمیلی دینی ئیسلام به قۆتابیان قۆتابخانه‌کان، بردنی ئیجباری گه‌نجان بۆ مزگه‌وت، و فشار بۆ گۆڕینی دینی خۆیان بۆ ئه‌و که‌سانه که ده‌یانوه‌ی بۆ ژیانێک ئاسایی واردی بازاری کاری حکوم ببن، ئشاعه‌ی ئعتیاد....... وه هه‌زاران نموونه‌یتر ناتوانن مانایکیتر بێجگه له کوشت و بڕینی پڕ له ئازار بدات. من نازانم تۆ به چه شێوه‌ێک وێژدانی خۆت ڕازی کردوه تا ئاوا پاکانه بۆ ئه‌م ڕژیمه بکه‌یت. ئازیز جۆان بزانه کۆمه‌ڵگای یارسان کۆمه‌ڵگاێه‌کی تۆڵرانته واته هێمنه بۆ ده‌ربڕینی هه‌ر چه‌شنه بیروباورێک به بێ ئه‌وه له به‌ر چه‌قو یان خه‌نجرت بده‌ن، تۆش ئه‌توانیت ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌زه‌رێکت هه‌یه به ئازادی و دڵنیایه‌وه ده‌ری بڕیت به بێ ئه‌وه پاکانه بۆ هیچ هێزێکی خوێن‌ڕێژ وه‌کۆ کۆماری ئیسلامی بکه‌یت. ئه‌گه‌ر من بامه له جیایی تۆ، حه‌تمه‌ن له خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی یارسان بم بۆنه‌وه داوای لێبوردن ده‌کرد. چوونکه هیچ مه‌نتقێک ئه‌و ئیجازه به تۆ نادات، بۆ ئسباتی نه‌زه‌راتی سیاسی ئاوا زوڵم و زور ، و جه‌نایاتی کۆماری ئیسلامی ده‌ر حه‌ق به خه‌ڵکی یارسان و هه‌مۆ کوردستان ته‌وجیح بکه‌ی.
به هیوای ئه‌وه که تۆ و هه‌موو ئه‌و که‌سانه که دژ به خۆ ڕێکخستنی یارسانیه‌کان بیر ده‌که‌نه‌وه، له جیاتی درۆ ده‌له‌سه و پاکانه بۆ جینایه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی، هێز وتوانای خۆتان بۆ خزمه‌ت به کورد و کوردستان به هه‌مۆ ئایین و پێکهاته‌کانێه‌وه سه‌رف بکه‌ن. سه‌رکه‌وتوو بیت یه‌کیه‌تی کورد، بۆ وه‌ده‌س هێنانی مافی چاره خۆ نووسین.
نه‌وید. نروژ 17.02.07
