گریام بو تو
له قولایی دله‌وه گریام دیسان
ئه‌مجاره بو توو
بو ئه‌و که‌سه‌ی بیرم هینایه‌وه
ئه‌وینی له بیر کراو
ئه‌و ئه‌وینه که ته‌نیا سه‌رابیک
بوو به‌س
ئه‌م جاره به دریژایی ته‌نیاییم له ژین
به زمانی ده‌رد و ئازاره‌کانم
بو توو فرمیسکم هه‌ڵه‌وراند
گریام و ده گریم بو توو
که ته‌نیا گوناهت
له دایک بوونه وه‌کو ئینسان
بو توو که له بیابانی ژین‌دا
عشقت سه‌ودایه
بو توو که به ده‌ست به چاو
به بیر و خه‌یاڵ
به دڵێکی هه‌زار جار شکاو
به ڕوحیکی سه‌رگه‌ردانه‌وه
گرتوته ملی ڕیگایکی نادیار
دوڵ به ذول، وڵات به وڵات
به په‌روشی له دوای خه‌ونه‌کانت
ده‌گریم بو ده‌گرین
حه‌تا فرمیسکی هه‌ردوکمان
یه‌ک ده‌گرن و ده‌بن به روبار
سه‌فه‌ری ده‌ریا که‌ن
له سه‌ر هه‌ور سه‌ما که‌ن
ببن به باران بو گڕی سینگی سوتاوی زه‌وی
ببن به ئاو بو گوڵ و دره‌خت
غونچه‌ی پشکوتوی گوڵ ببی
به جولانه‌ی عشق بو په‌پوله
دره‌ختیش باوه‌ش کات به گڕی ئاگردا
حه‌تا له ئامێزی خوله‌مێش ده هه‌سیته‌وه
ته‌نیا ئه‌مه‌یه ئه‌فسانه‌ی عه‌شق
هه‌ڵوه‌رانی فرمیسک
هه‌ڵپه‌ڕین له سه‌ر گڕی ئاگر
به ئاره‌زوی دیداری یار
ئاگری ده‌رونت له کڵپه دایه
روح ده‌بێته ئه‌سیری ئه‌ندامیکی بریندار
خه‌ونه‌کانت لانه ورێز ده‌بن
به هیوای گه‌یشتن به هیلانه‌ی دڵی یار
خه‌ونی سه‌رنیان له سه‌ر سنگی یار
ده‌بنه خولیا، ده‌بنه ئاوات
ئاوات و هیوای ئاسوی نادیار
ده‌گریم بو توو ده‌گریم بو توو.....
