وڵامێک بو وڵامه‌که‌ی کاک قادری ئه‌لیاسی
سه‌ره‌تا ده‌بێت سوپاسی کاک قادر بکه‌م بوو ئه‌وه‌ی که کاتی خووی ته‌رخان کردووه بو وڵام دانه‌وه به به‌شی ئه‌وه‌ڵ و دوومی نووسراوه‌که‌ی من: بزوتنه‌وه‌ی به‌رگری کومه‌ڵگای یارسان له ده‌ست پێ‌کرد تا کۆتایی...،. له‌ێره‌شدا ده‌بێت سوپاسی کاک قادر بکه‌م که وه‌کو یه‌که‌مین ماموستا، ئه‌لف و بێ کوردی به من فێر کرد. بێ گومان کوردیه‌که‌ی من وه‌کو کوردیه‌که‌ی کاک قادر پاراو و ڕه‌وان نا‌بێت، به‌ڵام هه‌وڵی خووم ده‌ده‌م تا بتوانم به کوردی بنووسم. له به‌ر ئه‌وه من زیاتر به فارسی ده‌نووسم ته‌نیا به هووی ئه‌ویه که خوێنه‌رانی سایتی یارسان ده‌توانن به فارسی زیاتر وه جووانتر تێ بگه‌ن، وه هووی تریشی ئه‌ویه که خوومیش به فارسی خێراتر ئه‌توانم بنوسم، نووسینی رووداوێک دوور‌و درێژ ته‌نیا به فارسی بووم ئاسانتره، ئه‌مه‌ش نه‌تیجه‌ی سه‌رکوت و زوڵم و سته‌می نه‌ته‌وه‌ییه‌وه و هه‌موومان به ده‌ستێه‌وه ده‌ناڵێنین.
به هه‌ر حاڵ مه‌بستی من له نووسینی ئه‌و نوسراوه‌ێه ته‌نیا به بیرهینانه‌وه‌وی هووکاره‌کانی ده‌ربه‌ده‌ربوونی خه‌ڵکی یارسان له ڕوانگه‌ێه‌کی شه‌خسی بووه، وه له هه‌مان کاتیش‌دا ئیشاره کردن به رابوردووی خویناوی خه‌ڵکێکه که ته‌نیا به ده‌لیلی بیروباوه‌ڕی آیینی و کورد بوون، که‌وتنه به‌ر شاڵاوی پاکتاو کردنی کوماری ئیسلامی ئیران. من له زوور شوێن ئه‌وه‌م باس کردووه که مه‌ردمی یارسان به‌شی هه‌ره ئه‌سیلی (ره‌سه‌نی) خه‌ڵکی کوردن، وه به پاراستنی کولتور‌و ئادابی خویان به دریژایی مێژوو ملیان بوو هیچ داگیرکه‌رێک داننه‌واندوه، وه له ئایینی کوردی خویان به‌رگیری کردووه. مێژووی تازه‌ی یارسان هیچ کاتێک له مێژووی کورد جیا نه‌کراوته‌وه، له هیچ شوینک دا من ئه‌وه‌م له بیر نه‌کردووه که ئیمه کوردین و له گه‌ڵ هه‌مو ده‌ردو مینه‌تی کورددا خۆمان به به‌شدار زانیوه.
ئه‌گه‌ر من به مێژووی پڕ له جه‌نا‌یه‌تی جمهوری ئیسلامی له کوردستان یا به‌شه‌کانیتر که‌متر ئیشاره‌م کردووه، به مه‌به‌ستی خاو‌و کردنه‌ووه یان له به‌ر چاو نه‌گرتنی خه‌باتی خوێناوی خه‌ڵکی کورد له به‌شه‌کانیتری کوردستان نه‌بووه. له زوور شوێنیش به روونی ئاماژه‌م کردووه. به‌ڵام بوو چڕ کردنوه‌ی مێژووی خه‌ڵکی یارسان مه‌جبوور بووم که زیاتر خووم به‌و رووداوانه‌وه خه‌ریک که‌م که به سه‌ر ئه‌م خه‌ڵکه هاتووه.
دیاره هه‌مو که‌س ئازاده که مێژووی ئاواییکه خووی یان هه‌ر شوێنک پێ خوشه بنووسێت، تا بتوانیین باشتر په‌رده له سه‌ر جینه‌یاتی داگیرکه‌رانی کوردستان هه‌ڵ بداته‌وه. نووسێنی به سه‌رهاتی هه‌مو کوێره دێیکی کوردوستان ده‌بێته هووی ئه‌وه که رووداوه‌کان جوانتر بکه‌ونه به‌ر چاو. دیاره من نه له توانامدا هه‌بو، نه ئیمکانی ئه‌وه‌م هه‌بوو تا بتوانم مێژوی هه‌مو کوردوستان له‌م نوسراوه‌دا باس بکه‌م. زۆر سوپاسی کاک قادر ده‌که‌م که له سه‌ر چه‌ند روداو‌ێکیتر نوسیوه تا په‌رده له سه‌ر ئه‌و کاره‌ساتانه هه‌ڵداته‌وه که کوماری ئیسلامی دژ به خه‌ڵکی کورد کردویه‌تی، من له گه‌ڵ هه‌مو بیر‌و بوچونه‌کانی کاک قادر له‌و بوورانه‌دا خووم ته‌با ده‌بینم. دیاره کاک قادر به وردی زۆر شتی له بیره، له هه‌مان کاتدا هه‌ردو لای روداوه‌کان باس ده‌کات. من ته‌نیا توانیومه ئاماژه به‌و زوڵم و مه‌حرومیه‌تانه بکم، که به شیوێه‌ک به ژیان و سه‌رنۆێشتی کومه‌ڵگای یارسانه‌وه پێوه‌ندی هه‌بووه. ئه‌وه دیسان به مانای ئه‌وه نیه که خه‌ڵکی یارسان هه‌موویان فریشته‌ن و له هیچ کارێکی ناله‌باردا ده‌ستیان نه‌بووه. من به ئه‌نقه‌ست له سه‌ر ئه‌و دوخه نه‌ڕویشتم، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ده‌ستیان له کاریکی ناله‌باریشدا هه‌بووه ته‌نیا له ڕوی نه‌زانی و ده‌ست ته‌نگی وه له هه‌مان کاتێشدا به سه‌به‌ب که‌ڵک وه‌رگرتنی نائێنسانیانه‌ی دوژمنانان له شه‌رایطی ناله‌باری ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه بووه.
ڕاستی ئه‌ویه که من مه‌بستم مێژوو نووسین نه‌بووه، ته‌نیا ویستومه ئه‌و ڕووداوانه که بوو خووم شاهێدیان بووم توومار بکه‌م. ئه‌م کاره وه‌کوو بیره‌وه‌ری ئه‌توانن بوو نه‌سڵی داهاتوو باش بێت، ئه‌گر هاتوو ویستیان که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن.
هه‌موو که‌س ئازاده بیره‌وه‌ری خووی بنوسیت، به‌و شیوه‌ش له دونیا بڕوانێت که ئقڵی پێ ده‌شکیت. منیش ئه‌و کاره‌م له‌و ڕوانگه‌وه کردوه. مه‌بستیشم له بیر کردن یان قڵاچوو کردنی ده‌سکه‌وت یا خه‌باتی هیچ که‌س یا لایه‌نێک نیه. له سه‌ردێڕی نوسراوه‌که‌ش دیاره که له سه‌ر بابه‌تێکی تایبه‌ت نوسیومه، نه له سه‌ر هه‌مو خه‌ڵکی ناوچه یان کوردستان به گشتی.
کاک قادر له شوێنێک دا به ئیشاره به نوسراوه‌که‌ی من ده‌نوسێت: دێته سه‌ر بار و دۆخی ژیانی خه‌ڵکی یارسان له‌و سه‌رده‌مه و باس له سته‌می نه‌ته‌وه‌یی و دینی ده‌کا، به‌ڵام ناڵێ: ئه‌م خه‌ڵکه(یارسان) له باری نه‌ته‌وه‌یی یه‌وه سه‌ر به چ نه‌ته‌وه‌یه‌که.
نازانم بوو کاک قادر هه‌ز ده‌کات ئه‌و مه‌سئه‌له‌یه زور زه‌ق کاته‌وه. مه‌به‌ستی ئه‌ویه که ئه‌و له هه‌مو که‌س کوردتره، وه ده‌بێت له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه له کورد بوونی خومان بڕوانین؟ یان هه‌ست ده‌کات به نووسینی ئاواها بابه‌تێک به بیری خه‌ڵکی یارسان بهینته‌وه که ئیوه کوردن؟ نه‌خێر هه‌واڵی خوشه‌ویست خه‌ڵکی یارسان خوێ به کورد ده‌زانێت و له هه‌مو که‌سێش زیاتر به ده‌لیلی کورد بوونه‌وه زوڵمی لێ کراوه. به خوێندنه‌وه‌ی نوسراوه‌که‌ی من هه‌مو که‌س ده‌توانێت به ڕۆنی ببینێت که من چه‌نده پێم له سه‌ر ئه‌وه داگرتوه که یارسان به‌شی هه‌ره ئسیلی(ره‌سه‌ن) خه‌ڵکی کورده، ئایینی کوردی هه‌یه، به کوردی قسه ده‌که‌ن، ته‌نانه‌ت خودای کوردیان هه‌یه، که‌عبه‌یان له کوردوستانه نه له حه‌به‌شه، وه ته‌نیا به‌شی ڕاسته‌قینه‌ی کوردن که هه‌م به ده‌ستی داگیرکه‌ری عه‌ه‌رب و عه‌جه‌موه چه‌وساوته‌وه، وه هم به ده‌ستی براکورده‌کانی که له دین ئیسلام په‌یره‌وی ده‌که‌ن، به‌ڵام وازیان له ئایینی کوردی خویان نه هیناوه. یارسان ته‌نیا له ڕیگای نه‌ته‌وه‌یی یان له ڕوانگه‌ی هیزیکی سیاسیه‌وه بوو مه‌سئله‌ی کورد ناڕوانیت، به‌ڵکو وه‌کو آیین به کورد بوونی خووی بڕوای هه‌یه. کوردی موسه‌ڵمان ئه‌وه‌ڵ ئیسلامی پێ قه‌بووڵه ئینجا کورد، کوردی چه‌پ ئه‌وه‌ڵ ئیدئولوژیه‌که‌ی پێ قه‌بوڵه ئنجا کورد. به‌ڵام یارسان کورد بوونی وه‌ک آیین قه‌بووڵه واته بڕوایه‌کی متافیزیکی به کوردبوونی هه‌یه. چوونکه هه‌مو شتێکی به کوردی نووسراوه، و به خوداێکی کوردی بڕوای هه‌یه، که له دایک بووی خاکی کوردستانه، نه له سه‌حرای حه‌به‌شه. پیم وایه کاک قادر باشتر له زور که‌س ئه‌م ڕاستیه ده‌زانێت.
به‌ڵام به داخه‌وه حه‌تا ئیستا هاشا له هه‌بوونی ئاواها ئایینیک کراوه، و خه‌ڵکی یارسانیش هه‌موو جارێک خووی لکاندووه به کورده‌وه، ده‌یان ڕوڵه‌ی ئازیزیان، له ڕێزی خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کوردا گیانیان به‌خت کردوه که کاک قادر نیوی به‌شێکیان هێناوه، هه‌ر چه‌ند به قه‌وڵی کاک قادر ئیزنی به ڕیوه‌بردنی ته‌نیا قه‌سابێک له ئوردوگاه‌ی رومادی پییان نه‌درا، ئه‌و ئوردوگاێه که به ته‌واوی له ژێر جوره ده‌سه‌ڵاتیکی کوردی‌دا بوو.
له سه‌ر ژیان له ئوردوگاه ڕومادی دیاره کاک قادریش بوو خووی بووته قوربانی ئه‌و ناعداڵه‌تیانه که خه‌ڵکی یارسانیش ڕوبه‌ڕوی بوونه‌وه، منیش ته‌نیا ئه‌و به‌شم باس کرد که په‌یوه‌ندی به مه‌ردمی یارسانه‌وه هه‌بوو. هیچ کاتێکیش مه‌به‌ستی من ئه‌و نه‌بووه و نیه‌ش که ده‌رد و ژانی خه‌ڵک له یه‌کتر جیا که‌موه. ده‌رد و ژانی هه‌ر کوردێک ده‌ردو ژانی هه‌مووانه، به‌ڵام به‌شیک له سه‌رده‌مێکدا له به‌شه‌که‌یتر زوورتر ده‌چه‌وسێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه باس بکرێت به مانای ئه‌وه نیه که هی ئه‌وانیتر پشت گوێ خراوه. له سه‌ر ژیانی تاڵی ئوردوگاه‌ی رومادی (التاش) دیاره پیویست به باس کردن نا‌بێت، چونکه ئه‌و جه‌هنمه که ده‌وڵه‌تی عێراق بوو ئه‌و به‌شه له خه‌ڵکی کورد دروستیان کردبوو، ده‌بووایه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌شمان کردبا که ئاوا خه‌ڵک بو بژێوی خویان حازر بن هه‌مو شتکی خویان بفروشن. به‌ڵام له شوێنیک وه‌کو ئه وڵاتانه که ئیستا ئیمه ده‌ژین پیم وا نیه هیچ ئینسانیکی ته‌واو، حازر بێت هیچ کام له‌و کارانه دووپات بکاته‌وه. به هه‌ر حاڵ من ته‌نیا به باس کردن ئه‌و نمونانه ویستم په‌رده له سه‌ر ئه‌و راستیه هه‌ڵ ده‌مه‌وه که شه‌رایتی سه‌خت ئه‌توانێت چونده ئینسان بخاته دژایه‌تی کردنی یه‌کتر. به نوسینی ئه‌و ته‌جروبه تاڵانه ده‌توانین ڕیگا له دووپات کردنه‌وه‌یان بگرین. ساڕ‌ێژ کردین ئه‌و برینانه ته‌نیا به گفتگوی دووستانه و ڕیز نان له بیر‌و بوچونی جیاوازی یه‌کتر مۆمکینه. هه‌رچونێک بێت ئه‌مه به‌شێکه له مێژوی هاوبه‌شی هه‌مومان، منیش هیوادارم هه‌ر که‌س له لای خۆیه‌وه هه‌وڵ بدات ئه‌و به‌سه‌ر هاتانه تومار بکات. ئیمه‌ی کورد له نوسینه‌وه‌ی روداوه‌کان زور لاقه‌یدین، به‌ڵام له دوایی بو پێناسه‌ی خومان له گزنفون، یان مینورسکی که‌ڵک وه‌رده‌گرین. ئه‌م کورته نوسراوه‌ی من ته‌نیا به‌و مه‌به‌سته‌یه که به سه‌رهاتی به‌شێک له خه‌ڵکی کوردکه من زیاتر له ژیان و حاڵیان نزیک بووم، بنووسمه‌وه، به‌شکو ببێته ده‌ست پێکردێک بو ئه‌وانیتر تا بزانن مێژوێک که ئیمه له دوای شوڕش گه‌لانی ئێران ته‌جروبه‌مان کردوه، زۆر له‌وه سامناکتر بووه که خوومان لێی حاڵی بووین.
به دریژایی ژیانی خه‌ڵکی مه‌ناتقی داڵه‌هو، زه‌هاو، یان سه‌لاسی باوه‌جانی روداوێکی ئاوا به‌ر بڵاو که ببێته سه‌به‌بی جێ به‌جێ بوونی ئه‌و ژماره گه‌وره‌ێه له دانیشتوانی ناوچه‌که، رو نه‌داوه، وه سه‌رنوشتی ئه خه‌ڵکه به‌م پان‌و به‌رینیه توشی ئاڵوزی نه‌بووه. چه‌ند شه‌و له‌مه‌و پێش له سیمای ئه‌مریکا به‌شی فارسی، کورته فیلمێک له سه‌ر ژیانی به‌شێک له ئاواره‌کانی ئوردوگای التاش بڵاو کرایه‌وه، که ئه‌ونده دڵته‌زین بو، نه‌متوانی فرمیسکی خوم ڕابگرم. چونکه هه‌مو ئه‌و شه‌رایته ناخوشه‌ی ژیانی ئاواره بوون وه بیرم هاته‌وه، وه له هه‌مان کاتدا ئه‌و ئینسانه کوردانه‌م له بیابانه‌کانی نیوان عیراق و ئوردون بینی که هیچ وڵاتێک حازر نیه به‌رپرسایه‌تیان قه‌بوڵ بکات. من به نوسینی ئه‌و مێژوه تاڵه هیوادار بوم هه‌موو که‌س له‌وانه کاک قادریش قه‌ڵه‌می خوی له‌م بواره‌دا به کار بهێنیت، وه لانی که‌م له سه‌ر ئه روداوانه بنوسێت، تا پێکه‌وه بتوانین به سه‌رهاته‌کانی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌مان باس بکه‌ین.
له باره‌ی مێژوی بزوتنه‌وه‌ی به‌رگیری کومه‌ڵگای یارسان دیاره کاک قادر بیروبوچونیکیتری هه‌یه. ئه‌و خووی وه‌کو به‌رپرسێکی حیزبی له‌و سه‌رده‌مه‌دا له جه‌ریانی زور له ڕیکه‌وتنه‌کان بووه. به‌ڵام پرسیار ئه‌ویه ئه‌گه‌ر قه‌رار بوو که بزوتنه‌وه هێزیکی سه به‌خوو نه‌بێت، و له ژێر ته‌نزیماتی حیزبی دیموکرات‌دا بێت، بوو چی ئسڵه‌ن دامه‌زرا؟ بوو چی قه‌راردادی له گه‌ڵ مور کرا؟ بوو چی مه‌رحوومی دکتور قاسملو بوو خووی نوینه‌ری تایبه‌تی خووی بوو چاودیری به‌ڕیوه‌چونی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی نیوان حیزب و بزوتنه‌وه دیاری کرد؟ ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه له ژیر ته‌نزیمی حیزب دا بوو، بۆ چی له حه‌ق و حقوقی حیزبی وه‌کو به‌شداری له کونگره، کنفرانسی حیزبی محروم بوو؟ ئه‌گه‌ر دیسان بزوتنه‌وه به‌شێک له حیزب بوو، بو چی هیچ یارمه‌تی ماڵی به پێشمه‌رگه‌کانی بزوتنه‌وه نه‌ده‌درا، له کاتێکدا پێشمه‌رگی حیزب هه‌مو مانگێک یارمه‌تێکیان له حیزب به پیه‌ی پله و پایه‌ی حزبی وه‌رده‌گرد؟ کاک قادر ته‌نیا به یه‌ک به‌ندی گرێبه‌نده‌که ئیشاره ده‌کات، و تێگه‌یشتنه‌کانی خۆی وه‌کو کاکوڵی گرێبه‌سته‌که نیو ده‌بات، ئه‌گه‌ر وابو، بۆ چی ئه گرێبه‌سته له 10 ماده‌دا نوسرابوو؟
من بوو خووم قه‌راردادێکیترم خوینده‌وه پێش ئه‌و گرێبه‌سته کاک قادر باسی ده‌کات، ئه‌ویش قه‌راردادێک هه‌شت ماده‌یی بوو له مابه‌ینی نوینه‌رانی بزوتنه‌وه، که یه‌کی له وانه مه‌رحوم که‌ریمی عه‌باسسی بوو، وه کمیته‌ی شارستانی هه‌ورامان که ده‌کری بڵه‌ین به هه‌مان ناوه‌ڕوک.
هاشاکردنی کاک قادر به سه‌ربه‌خوو نه‌بوونی بزووتنته‌وه‌ی یارسان، سه‌ر چاوه له شیوه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی ئه ئازیزه ده‌گرێت. کورد یه‌ک نه‌ته‌ویه به‌ڵام پێکهاتووه له زوور خه‌ڵکی جورواجور، به ئایین، و زاراوه وه بگره کولتۆری جیاواز. هه‌بوونی ڕیکخراوی سه‌ر به‌خوو، یان خوو به جیا زانیین له سه‌ر بناخه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئایینی، زاراوه کولتۆر نیشانه‌ی ده‌وڵه‌مند بوونی کومه‌ڵگای کوردستانه به‌ر له‌وه جیگه‌ی نیگه‌رانی بێت.
به هه‌ر حاڵ ئیستا هه‌ر چونێک بێت خه‌ڵکی یارسان ده‌زانن که ئه‌وه‌ڵین گوله دژ به هیزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی که به ده‌ستی پێشمه‌رگه‌کانی بزوتنه‌وه ته‌قیندرا، به که‌ڵک وه‌ر گرتن له‌و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیه بوو، که له حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران له سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌و قه‌راردادانه‌ی نیوانیان ، پییان درابوو.
ڕادیو ده‌نگی کوردستانیش ئوه‌ڵین مێدیای کوردی بوو، که له سه‌ر ئایینی یاری ته‌فسیری سیاسی ، یان هه‌واڵی تێکشکانی سنگه‌ره‌کانی رژیم به به‌شداری پیشمه‌رگه‌ی ئه‌هلی حق (یارسان) شان به‌شانی پ.م حیزب بڵاو کرده‌وه. ئه‌مه هه‌مو به‌ڵگه‌ن بوو ئه‌وه سابت بکریت که بزوتنه‌وه هیزیکی سه‌ربه‌خوو بووه. ئه‌گه‌ر ئه‌مانه نه‌توانن بو کاک قادر به‌س بن، ئیتر ئه‌و بوو خوو ده‌زانی چلون له گه‌ڵ ئه‌م مه‌سئله‌ێه‌دا هه‌ڵسو که‌وت بکات.
یارمه‌تی گرتن له حیزبی دیموکرات بۆ خه‌بات دژ به رژیمی ئیسلامی ئه‌و ڕاستیه ده‌خاته‌ڕو که خه‌ڵکی یارسان بوو خه‌باتی خویان ده‌ستیان له هیزه کوردیه‌کان درێژ کردوه، به‌ڵام وه‌کو رێکخراوێکی سه‌ربه‌خوو.
له درێژه‌دا پیویسته ئاماژه به ده‌ست تێواردنی کاک قادر بۆ گۆڕینی سه‌ردیڕی نۆسراوه‌که‌ی خوم بکه‌م. پیم وایه ئه‌م گوڕانکاریه به ئه‌نقه‌ست کراوه، و جێگای داخه که‌سێک وه‌ک کاک قادر که خۆوی به دیموکرات ده‌زانێت وه ساڵهای زوره له ئوروپا داده‌نیشێت، ئاوا به خۆی ئیزنی گوڕنی سه‌ردیڕی نوسراوه‌ێک بدات. من نوسیومه، .... جنبش از ابتدا تا انحلال، به‌ڵام کاک قادر ده‌نۆسێت ....بزوتنه‌وه له ده‌ست پێ‌کرد تا ئاشبه‌تاڵ. له‌ێره ده‌بێت دیسان دوپاتی که‌مه‌وه که بزوتنه‌وه ئاشبه‌تاڵی نه‌کرد، به‌ڵکو به هوی نه‌بوونی ئیمکانیات ماڵی و ته‌دارۆکاتیه‌وه ناچار بۆ کوتایی به چالاکیه‌کانی بهێنی، ئه‌ویچ له سه‌رده‌مێکدا که هیچ ڕێکخراوی کوردی یان ئێرانی له ئوپوزیسیونی دژ به کۆماری ئیسلامی حازر نه‌بوون به بێ مه‌رج یارمه‌تی پێ بده‌ن بۆ درێژه دان به کارۆ خه‌باتی دژ به ڕژیمی ئیسلامی ئێران. که‌ڵک وه‌ر گرتن له وشه‌ی ئاشبه‌تاڵ بۆ بزوتنه‌وه ناڕه‌واێه.
ڕویشتن بوو لای موجاهدین و کومه‌ڵه‌ش دیسان ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌پینی که بزوتنه‌وه‌ی یارسان هیزیکی سه‌ربه‌خوو بووه، وه بوو درێژه‌دان به خه‌باتی خووی ده‌ستی بوو هه‌موو هیزیکی دژ به کوماری ئیسلامی درێژ کردوه. ئه‌مه‌ش دیسان نیشان ده‌دات که خه‌ڵکی یارسان هه‌زی کردووه که بوو خووی بێت، و وه‌کو هێزیکی سه‌ربه‌خوو ڕیزی لێ بگیرێت. ئه‌م کاره ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت له لایان ته‌نیا یه‌ک که‌سیشه‌وه بووه، به پێه‌ی بنه‌ماکانی دیموکراتیه‌ت ده‌بێت رێزی لێ بگرین. چونکه ئه‌و تاقه که‌سه نه‌یویستووه ببێت به حیزبی، موجاهد یان کومه‌ڵه وه حه‌زی کردوه هیزی سه‌ربه‌خو بێت. ئه‌م نکولی کردنه‌ی کاک قادر، وه پێ داگرتنی من له سه‌ر سه‌ر به‌خوو بوونی بزوتنه‌وه، ده‌مخاته بیری یه‌کی له قسه خوشه‌کانی فه‌ریق له چیشتخانه‌ێه‌ک له سلیمانی.
له سه‌ر شه‌ڕی مله‌سه‌رانه، پیم وابێت، کاک قادر دیسان هه‌وڵ ده‌دات که خه‌باتی خه‌ڵکی یارسان له بیر به‌رێت یان توشی شێواندنی بکات. ته‌نیا له‌و شه‌ڕه دا بوو که چه‌ندین که‌س گیانیان به‌خت کرد، وه هیزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی بو زیاتر له یه‌ک ساڵ نه‌یانتوانی، کونتروڵی مه‌نته‌قه بگرنه‌وه ده‌ست.
من پیم وانیه بتوانم دێڕ به دێڕی نووسراوه‌که‌ی کاک قادر وڵام بده‌مه‌وه، پیوێستیش به‌وه ناکات، چونکه زور که‌س به خوشیه‌وه هیشتا زیندوون، و مێژووی ئه سه‌رده‌مه‌یان له بیره با ئه‌وان بڕیار بده‌ن. دیاره مێژو لایه‌نی جوراجوری هه‌یه، وه هه‌ر که‌س له ڕوانگه‌ێکی تایبه‌تیه‌وه تێ ده‌ڕوانی. منیش هه‌ر ئه‌وه‌نده توانیومه له‌و مێژوه تێبگه‌م. به‌ڵام با کاک قادر بزانێت که بزوتنه‌وه ته‌نیا له بیر‌و خه‌یاڵی مندا نه‌بووه، وه خووی له‌و چه‌ند دیڕه‌دا وڵامی خووی داوه‌ته‌وه. هه‌ر نه‌بێت ئیشاره به‌وه ده‌کات که ئه‌وان قه‌راردادێکیان له گه‌ل بزوتنه‌وه هه‌بووه، بزووتنه‌وه مه‌قه‌ڕی جیاوازی هه‌بووه، ته‌نانت به گوشتی په‌ڕه‌نده‌ی بێ باڵ زور له هه‌واڵانی حێزبی مێوانی کراون، وه بزوتنه‌وه، بو خوشی بڕیاری دا‌وه له گه‌ڵ کومه‌ڵه یان مجاهدین پیوه‌ندی بگرێت.
من جارێکتر ده‌ست خوشی له دوستی هێژام کاک قادر ده‌که‌م بوو ئه‌و بیر‌و بووچونانه. هیوادارم که له‌م جوره وه‌بیرهینانه‌وه بێ به‌شمان نه‌کات. ڕاستی ئه‌ویه وتوێژ له‌م شیویه ئه‌توانێت زیاتر له یه‌کتر نزیکمان کاته‌وه. به‌ڵام نکولی کردن له وجوودی یه‌کتر ڕیگای گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی خه‌ڵکی کورد نیه. یارسان ده‌توانێت ده‌نگیکی ڕه‌سه‌ن بێت بو ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی بزوتنه‌وه‌ی حه‌قخوزانه‌ی گه‌لی کورد به گشتی. جیگای خویه‌تی که کاک قادر له جیاتی به بیرهینانه‌وه‌ی ئه‌وه یارسان کورده، تێبکوشێ بوو ئه‌وه که به سه‌ر دواکه‌وتویه‌کاندا به تێکڕا زاڵ بین وه به دڵ و چاوێکی فه‌راوانتره‌وه بڕوانینه دونیا، وه به قه‌بوڵ کردنی یه‌کتر، خه‌باتی گه‌لی کورد بوو ڕزگاری ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ین.
له کوتاییدا ده‌بێت به‌وه ئامژه بکه‌م خه‌ڵکی ناوچه‌ی زه‌هاو، داڵهو، سه‌لاسی باوه‌جانی سه‌ره‌ڕا هه‌ر چه‌شنه ئاڵوزی نیوانیان له سه‌رده‌مه جوراجوره‌کان، ئیستا له قوناخیکی باشتر له یه‌کتر گه‌یشتن، ودوزینه‌وه‌ی خاڵه هاوبه‌شه‌کانیانن. ڕوداوه‌کانی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییه بوته سه‌به‌بی ئه‌وه که ئه‌وان زیاتر ببن به هاوبیر، و بگره دوستی نیزکی یه‌کتر. ئه‌مه‌ش ته‌نیا له سایه‌ی تێگه‌یشتن له حه‌قانیه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی کورد مسوه‌گه‌ر بووه. به هیوای تێگه‌یشتن وه پێکوه‌ژیانی هێمنانه بوو هه‌مو به‌شه‌کانی خه‌ڵکی کورد.
نوید. نوروژ 07.11.06