کوردی گوران و کیشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ڕوانگه‌ی ئاقای مو‌سا باباخانیه‌وه
دۆێنی ڕێکه‌وتی 17.10.2007 له سایت یارسان دات کام چاوم که‌وت به بابه‌تێک له ژێر نێوی " کوردی گوران و کیشه‌ی نه‌ته‌ویی" به قه‌ڵمی کاک مو‌سا باباخانی. نۆسه‌ر به دسپێکردێکی کۆمه‌ڵناسانه ده‌ست پێ ده‌کات، و کوردی گوران له ناوچه‌ی کرماشان وئیلام جێگیر ده‌کاو، و زیاتر خوی ماندوو ناکا و ده‌نووسێت کوردی گوران 60 له سه‌دی خه‌ڵکی کوردستانی ڕوژهه‌ڵات پێک دێنن، ئه‌مه چه‌نده ڕاسته منیش نازانم، به‌ڵام جیگار سه‌ره‌نج ڕوانگه‌ێکه که ئه‌و ئازیزه بزوتنه‌وه‌ی کوردی پێ پێناسه ده‌کات. ئه‌ویش به هه‌مان شیوه‌ی ناڕاست که له سیاسه‌تی ئه‌حزابی کوردی و نه‌ته‌وه‌یی باوه‌و، پێ وایه ته‌نیا کورده‌کانی به‌شه‌کانی باکور و ناوه‌ندی کوردستان ده‌زانن شوڕش و سه‌رهه‌ڵدان بۆ وه‌ده‌س هێنانی مافی چاره نووس ڕێک بخه‌ن، و خه‌ڵکی ناوچه‌کانی گوران نشین که‌م یان زور تووشی موشکلی شوناس بونه‌ته‌وه، له کاروانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی بێگانه‌ن.
هه‌ر چه‌ند ئه‌و به‌ڕێزه خووی به زمانی خوێ ده‌فه‌رموێت که ئه‌و له سه‌ر ئه‌م ناوچه ئاگاداری ئه‌وتووی نیه، به‌ڵام دیسان ده‌ستی ناسره‌وێ به بێ ئه‌وه به خوێ بزانێت ددان به هێندێک ڕاستیدا دانات، که دواتر ئه‌چمه سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ش، و بۆیان ڕون ده‌که‌مه‌وه، که ئه‌و به‌شه که به کوردی گوران نێودێر کراون، ئه‌وه‌نده‌ش به شوڕشی نه‌ته‌وه‌یی و ڕزگاریخوازانه بێگانه نیه که کاک مو‌سا وه‌ک پێشوای به‌ڕێزیان دکتر خه‌لیقی له کتێبی ژان و ژیان ده‌یه‌وێ بیسه‌ڵمێنێت.
کاک مو‌سا ده‌نوسێت که کوردی گوران تا ئیستا به‌شداری به‌رچاویان له شوڕشی کوردی‌دا نه کرده‌وه، یان هه‌وڵ نه‌دراوه تا شوڕشی کوردی ئه‌و ناوچانه‌ش بگرێته‌وه. با منیش ئیوه دڵنیا بکه‌م کاتێک کوردی گوران زیاتر له هه‌زار ساڵ پێش ئیستا له ژێر ڕێبه‌رایه‌تی شاه خوشین لوڕستانی به سپای نوسه‌د سواره‌وه بێداخی کوردیان به‌رزکردوه، کوردی به‌شه‌کانی باکور له ژێر فه‌رمانی ئوسمانیه‌کان خه‌ریک بوون بۆ ته‌حمیل کردنی دینی پیرۆزی ئیسلام قه‌مه‌ێان ده‌کیشا و ئینسانیان ده‌کوشت، کاتێک دواتر له سه‌ده‌ی چوارده‌ی زاینی شوڕشی ڕزگاریخوازانه‌ی کورد بۆ زیندو کردنه‌وه‌ی ئایینی کوردان ئایین یاری، له شاره‌زور و هه‌ورامان له ژێر ڕێبه‌رایه‌تی سۆڵتان ئه‌سحاقی به‌رزه‌نجیدا ده‌ستی پێ کرد، له لاێه‌ن برایانی تازه مۆسه‌ڵمان بویگیانه‌وه مه‌جبور کران به داوێنی شاخه له شکان نه‌هاتوه‌کانی شاهو و دواتریش داڵه‌هو په‌نا به‌رن. ئه‌و کات ئه‌وان به زمانی کوردی فه‌لسفه و ئایین و مه‌به‌ستی ئینسانی خویان به کوردی پاراو و ڕه‌سه‌نی هه‌ورامی نوساێه‌وه، ئه‌م زاراوه که ئیستا من و تو پێ ده ئاخافین هیشتا له دایک نه‌بۆبو.
ئه‌و کات شوڕشی داد قه‌ده‌م خه‌ێر له لوڕستان ده‌ستی پێ کرد هاوکات بۆ له گه‌ڵ شوڕشه‌که‌ی شێخێ نه‌مر شێخ مه‌حموی مه‌لێک. قه‌ده‌مخێر داوای یارمه‌تی سه‌ربازی و مادی له شیخ مه‌حمو کرد به‌ڵام شێخ بۆ خوشی به داخه‌وه له شه‌راێتکدا نه‌بۆ که بتوانێت یارمه‌تی ئه‌و شوڕشه بدات.
شوڕشی یارمۆحه‌مه‌دی کرماشانی، و هه‌ر وه‌ها قه‌تڵ و عامی گه‌وره‌کانی به‌هرامی بنه‌ماڵه‌ێ ڕه‌شی السطنه، به ده‌ستی برازه‌که‌ی خانی جوانڕو و به پیلانی فلیتچه‌ری ئنگلیسی که به مه‌به‌ستی ڕێک خستنیی شوڕشیک به هاوکاری مۆحه‌مه‌د به‌گی جوانڕو له ساڵه‌کانی 1323 ئه‌گه‌ر ئه‌م تاریخه‌م به دروست له بیر بێت، نموونه‌هاێک ترن له شوڕشی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام چونه‌ک به سورانی تومار نه‌کراون به شوڕشی نه‌ته‌وه‌یی دانه‌نرین.
بۆ ئاگاداریتان شوڕشی کورد له شوڕشی شیخ عه‌بیدولاوه ده‌ستی پێ ناکات، له‌و کاته‌وه کورد هه‌بووه شوڕشیش هه‌بووه، ئیستا له هه‌ر قۆژبنی ئه‌م وڵاته داگیرکراوه‌دا بووگه، به‌ڵام ئیوه له باره‌ێان نازانن، ناتواننیش هه‌ر وا نۆکێ قه‌ڵه‌مه‌که‌تان وه گڕ بخه‌ن چیتان پێ خوش بێت بێنوسن. هه‌ڤاڵی ئازیز زۆر دوور نه‌چین ، له کاتی ده‌سه‌ڵاتی قاجاره‌کان کوردی شوڕشگه‌ری یارسانی شاه تیمور بانیارانی ته‌نیا به جۆرمی کورد بۆن و هه‌وڵ دان بو ڕزگارکردنی کویه‌له‌ی کوردی یارسانی، و هه‌ڵ کردنی به‌یداغی کورد له سه‌ر شاخه‌کان داڵه‌هو سه‌ری خوێ به چه‌قوی پیاوانی جه‌لادی قاجاریه له کرماشان به بڕین دا. فه‌رمۆ بوۆ ئه‌م تاکه شێعره‌ی تیمور بانیاران"
بیداغ کورد (پرچم) نه فوق قلعه دالاهو جم بو قلتان گروهای گرو نهصد نهصد بزم شاه خوشین حاضر بون نه پای بیداغ رنگین
ئه‌گه‌ر ئه‌م نموونانه بۆ سه‌ڵماندنی ئه‌و ڕاسیه‌نا که له سه‌ر شوڕشی نه‌ته‌وه‌یی کوردی گوران تا ئیستا به ئه‌نقه‌س و نه‌زانسته شاراونه‌ته‌وه، به‌س نه‌بێت، ئه‌کرێت ئیشاره به به‌شداری چالاکی ڕوڵه‌کانی خه‌ڵکی یارسان له ڕیزێ هێزه کوردیه‌کان وه‌کو حزبی دیمۆکراتی کوردستان، کومه‌ڵه و شه‌هید بۆنی به‌شیکی هه‌ره زۆری ئه‌و ئازیزانه له سه‌نگه‌ری جۆڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و دیفاع له مافی ئنسانی و یه‌کسانی بکه‌ین. بێ که‌ڵک نابێت ئه‌گه‌ر به ڕیک خستنی ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆی یارسانیه‌کان دژ به کۆماری ئیسلامی له ساڵه‌کانی هه‌شای زاینی له ژێر ناوی" بزوتنه‌وه‌ی به‌رگیری ئه‌هل حه‌ق (یارسان) له ناوچه‌ی داڵه‌هو و به‌مۆ، ئیشاره بکریت. ئارشیوی ڕادیوی حدکا ئه‌توانێت نمونه‌یه‌کی زیندۆ بێت له خه‌باتی بێ وچانی ڕوله‌کانی یارسان شان به شان هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و حێزبه. پیم وابێت ئیتر له سه‌ری نه‌چین، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌م نموونه به‌ر چاوانه به‌س نه‌بن پیم وانیه شتێکتر بتوانێت ئه‌وه به‌سڵمینێت که شورش ته‌نیا له به‌شی باکور و ناوه‌ندی کوردستان قه‌تیس نه‌ماوه، کورد له هه‌ر کۆن‌و قۆژبێنکدا بژیت شوڕش و جۆڵانه‌وه‌ش هه‌ێه، ته‌نانه‌ت له تارانیش. با ئیتر له‌م بیرته‌سکیه بێنه ده‌رێ، و ددان به واقه‌عیاتی کوردستاندا بنیه‌ن. حاشا کردن له وجودی یه‌کتر به سۆدی هیچ لاێه‌نێک نابێت.
کاک مو‌سا له درێژه‌ی بابه‌ته‌که‌ێان ده‌نوسن که هووی ئایینی بووته کۆسپێک بۆ په‌رسه‌ندنی هاوکاتی شوڕش له به‌شه جۆرواجۆره‌کانی کوردستان، منیش له گه‌ڵ ئه‌و ئازیزه هاونه‌زه‌ره‌م، چونکه هه‌ر که‌تێک شوڕشێک تێکه‌ڵاو به ئایین کرا نا‌توانیت جێگای متمانه‌ێ هه‌مؤ لاێه‌نی خه‌ڵکی کوردستان بێت. چوونکه کوردستان وڵاتێکه له ڕوی دمۆگرافیکه‌وه زۆر ڕه‌نگاو ڕه‌نگه، حه‌تا نه‌ته‌وێک یه‌ک ده‌ست. بیری ته‌سکی حێزبی، ته‌نانه‌ت ته‌یبه‌تمه‌ندی زاراوه، چونیه‌تی هه‌ڵسو که‌وت له گه‌ڵ یه‌کتر هه‌ر ئیستاش وه‌کو کۆسپیکی هه‌ره گه‌وره له سه‌ر ڕیگای خه‌باتی ئازادیخوانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بۆ وڵاتێکی سه‌ر به‌خۆ، خۆێ نیشان داوه. ئێنکار کردنی یه‌کتر له مه‌یدانی خه‌بات، وه له هه‌مان کاتدا ته‌نیا ته‌وه‌قۆعی قه‌بؤڵ کردنی هژمونی یه‌ک لایه‌نه، وه‌کو ئادابێکی ناهه‌ز هێشتا به سه‌ر بیر‌و ڕه‌فتاری زۆر له کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتدا زاڵه، که نه‌تیجه‌که‌ی ئه‌و هه‌مۆ ئێنشه‌عابه بێ که‌ڵکه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتی ڕێکخراوه‌یی.
ئه‌و بۆشایه که کاک مو‌سا ئیشاره‌ێ پێ ده‌کا ڕاسته، به دۆ هووی جیاوازه‌وه، ئه‌وڵێان ئه‌وه‌ن که کاک مو‌سا وه‌ک ده‌خاڵه‌تی حکۆمه‌تی ناوه‌ندی نێودێری ده‌کات، به‌ڵام ئه‌وه بزانه که نه بۆنی ئاجنداێک نه‌ته‌وه‌یی وه ته‌نیا بیر له قازانجی به‌رته‌سکی ڕێکخراویی هۆی ئه‌ساسی دروست بۆنی ئه‌و بۆشایانه‌ن. هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه، کۆمه‌ڵگای یارسان کاتێک به چاوی خۆی بینی چلۆن تاقه ده‌سه‌ڵاتی کوردی پێناسه‌ی ڕه‌سه‌نترین کوردی کوردستان واته کاکه‌یه‌کانی ته‌نانه‌ت له پرۆژه‌ی قانونی ئه‌ساسی حکۆمه‌تی حه‌ریمی کوردستانی له بیری خۆی برده‌وه، وه له هه‌مان کاتدا ڕه‌فتاری دامه‌زراو له سه‌ر ئینکاری ،احزابی کوردی له به‌شی ڕوژهه‌ڵاتی کوردستانیشی به درێژایی مێژۆ ته‌جرۆبه کرد، به خۆێاندا هاتنه‌وه و هه‌ؤڵی ڕیک خستنی خۆیان دا، ئه‌و پرۆسه هیشتاش به گه‌رم و گۆڕی به‌رده‌وامه. بۆ پڕ کردنه‌وه‌ێ ئه‌و بۆشاییه ده‌بێت هه‌مۆ به‌شیکی کۆمه‌ڵگای کوردی به دور له سیاسه‌تی ئینکار ڕه‌نگا ڕه‌نگ بۆنی کۆمه‌ڵگا به ڕه‌سمیه‌ت بناسێت، و هه‌مۆ تاقێک فێری پێکه‌وه ژیانی هێمنانه له سه‌ر ئه‌ساسی جیاوازی بیروباوه‌ڕ و ڕیز گرتن له مافی مرۆ ببن.
به هێوای کوردستانیکی سه‌ر به‌خۆ.
نه‌وید
18.10.2007