کاک سامان باسی سیاسی به په‌نابردن بۆ مۆقه‌ده‌سات ناکری
برای به‌ڕێز، زۆر سۆپاس بۆ، ئه‌و وڵامه جوانه وتێرو ته‌سه‌له له سه‌ر نوسراوه‌که‌ی له سایتی پێشمه‌رگه‌کان بڵاوت کردبووه. له کانگای دڵه‌وه خوشحال بۆم، و له خۆیندنه‌وه‌ی له‌زه‌تم برد. ڕخنه‌کانت له ڕوانگه‌ی خۆته‌وه ئه‌توانن دروست بن، به‌ڵام زاراوه پاریاوی کوردیه‌که‌ت زیاتر ڕێز و حۆرمه‌تی منت بۆ توی ئازیز ڕاکیشا، به‌وهیوایه بتوانین زیاتر بیروبۆچوونی خۆمان له گه‌ل یه‌کتر ئاڵوگوڕ بکه‌ین. برای به‌ڕێز دیاره تۆ من ده‌ناسیت، به‌ڵام من به خزمه‌تی جه‌ناتبات نه گه‌یشتوم به‌ڵام به هه‌ر حاڵ به وجودی ئینسانکی تێکوشه‌ر و ڕوناکبیر وه‌کۆ تۆ شانازی ده‌که‌م.
من ئه‌و نوسراوه‌م له ژێر تێشک و ته‌ئسیری ڕوداواکانی ئه‌م دواییه‌ی حدکا نوسی، چونکه حدکا وه‌کو حێزبیکی سه‌ره‌کی له کوردستان، ئاڵوگۆڕه‌کانی له سه‌ر هه‌مو خه‌ڵکی کورد ئه‌توانێت ته‌ئسیری پوزه‌تیف یان نگه‌تیڤی هه‌بێت. بۆ نمۆنه ئه‌وه من و تۆی خستوه‌ته ژێری ته‌سیری خۆیه‌وه، و مه‌بورین له وڵامی یه‌کتردا شت بنوسین.
برای به‌ڕێز منیش وه‌کو هه‌مو کوردێکی هه‌نداران ئاڵوگوڕم به سه‌ردا هاتووه، ئیستا ئیترناسیونالیسم بۆ من مه‌عنایکیتری هه‌یه. ئیستاش و ئه‌و کاتیش باوه‌ڕم به ڕزگاری ئینسان هه‌بو، به‌ڵام ئیستا ئینسان بۆم گرنگتره لا حیزب، ئایدئولوژیا، ئایین .......با له‌ێره دڵنیات که‌م، من هیچ کاتێک گاڵته‌م به داب و نه‌ریتی هیچ مله‌تێک نه‌کردوه، خه‌باتی کوردایه‌تیم پێ ڕوا بووه، بۆ هه‌ر که‌سێک له‌م ڕێگادا گیانی له ده‌ست داوه، ئه‌گه‌ر فرمیسکم هه‌ڵ نه‌وه‌راندبێت، له دله‌وه بۆی گریاوم. زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که له کۆمه‌ڵگای یارسانیش گیانێان له ڕێگای خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورددا به‌خت کردون، له نیزیکه‌وه هاوریه‌م بوون، وه بۆله ده‌ست دانی هه‌موێانیش پڕ به دڵ ناڕاحه‌ت بووم، و یادیشیان بۆم ئازیزه و به نیو هینانیان له هه‌ر کۆڕوکومه‌ڵێکدا شانزی ده‌که‌م.
با له‌وه گه‌ڕین، کاتێک مه‌تڵه‌بێک ده‌خوینن وه‌کو ئینسانی سیاسی بڕوانن بۆ مه‌سئه‌له‌که، نه خۆتان بخه‌نه سه‌نگری دیفاع له شه‌هیدان. ئازیز ئه‌م شیوه به‌حسه ئیتر کۆن بووه، ئیستا کاتی ئه‌وه هاتوه که جیاتی تێکه‌ڵ کردنی مۆقه‌ده‌سات، به خۆماندا بچینه‌وه، له ڕابوردو بکۆڵینه‌وه. من ئیشاره به مێژوی حدکا ده‌کرد، وه چه‌ند پرسیارم خسته ڕو، به مانای ئه‌وه نه‌بو که من خه‌باتی هیزی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و حێزبه بێ‌بایه‌خ به‌که‌م، یان به شیوه‌ێک له گه‌ل هێزی داگیرکه‌ری رژیمی ئیسلامی به‌رئاوردیان بکه‌م، به‌پێچه‌وانه، من له سه‌ر که‌ڵک وه‌رگرتنی حدکا له هێزی پێشمه‌رگه ئه‌و پرسیاره‌م خسته ڕو، وه مه‌به‌ستم ئه‌وه بۆ که تێکۆشه‌رانی حدکا له خۆیان پرسیار که‌ن که بێجگه له شه‌ڕ چه‌کداری چه ئاڵترناتیوهایترێک ئه‌یانتوانی تاقی بکنه‌وه؟ یان شان به شانی کاری چه‌کدارانه ئایا نه‌ده‌کرا، شیوه‌ێک له حاکمیه‌تی خه‌ڵکی له مه‌ناتقی ئازاد پیاده بکریت، حه‌تا خه‌ڵکیش له مه‌به‌ستی حدکا زیاتر وه له مه‌یدانی عه‌مه‌ل دا ئاشنا بن؟ ئه‌م پرسیاره پرسیاریکی زۆر گرنگه، ته‌نیا له حدکام نه‌پرسیوه. به‌ڵام حدکا خاونی ئه‌زمونی کۆمار بووه، وه ئه‌کریت ئاوا پرسیاریکیش ئاراسته‌ی به‌که‌ین. من بۆ خۆمیش ئه‌م پرسیاره دوای خویندنه‌وه‌ی و ئاشنا بوون به مێژوی شوڕشه‌کانیتر سه‌ری هه‌ڵدا. بۆ ئاگاداریت، نه‌ته‌نیا له مێژوی حدکا شاره‌زام به‌ڵکو په‌یروپروگرامی حدکا بۆ ماویه‌کی دورودریژ به جوانی ده‌مخوینده‌وه، شارازی بووم.
له سه‌ر ئه‌وه که حدکا له هێزی پێسمه‌رگه بۆ ته‌حمیلی داوخۆازه‌کانی خۆی به
سه‌ر ڕژیمی جمهوری ئیسلامی‌دا که‌ڵکی وه‌رده‌گرد، شتێکه حاشا هه‌ڵ نه‌گر. چونه‌ک ته‌نیا ئه‌و ڕێگا له به‌رده‌م حدکا، کومه‌ڵه و هێزه کوردستانیه‌کانیتر مابووه. من ئه‌وه‌م له به‌ر ئه‌وه باس نه‌کردوه حه‌تا وه‌کو خاڵێکی لاواز یان هه‌ڵه‌ێه‌ک به حدکاوه هه‌ڵی واسم، ئه‌وه ته‌نیا یه‌ک واقه‌عیه‌ت بوو، که هه‌مو که‌س به ڕه‌وا بوونی قایله. به‌ڵام من مه‌به‌ستم ئه‌وه بۆ که حدکا زیاتر ته‌کیه‌ی ئه‌کرده سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه وه‌کو هێزێکی نێزامی، وه که‌متر توانی بۆ سازماندانی شیوه‌ێک له حاکمیه‌تی کوردی له مه‌ناطقی ئازاد هه‌وڵ بدات، پیم وایه ئه‌مه حه‌قیقه‌تێکه که هیچ کام له ڕاهبه‌رانی حدکایش نکۆڵی لێ ناکه‌ن. به‌ڵام سامانی ئازیز، تووش به‌داخه قه‌ڵه‌مه‌که‌ت به بێ سنور به‌کار ده‌هینی، و متافوری وه‌ها له پێشمه‌رگه ئه‌ویچ له زمانی منوه هه‌ڵ ده‌به‌ستی، که تۆزقاڵێک له واقه‌عیه‌ت ناچن.
به ڕێزیان به جۆر ێک پێشمه رگه،به تایبه تی هێزی پێشمه رگه ی حیزبی دێمۆکرا ت وه ک" که ره سته ی ته حمیل" ناو د هبات که مرۆڤ به بیری پڕۆپاگه نده کانی ڕێژیم د ه‌که وێته و ه،که چۆن پێشمه رگه ی به جه رده و پیاو کوژو هه ڵتووله ده ستی یا سا به خه ڵک نا ساندبوو و وه ها له زی هنی خه ڵکانیتری به شه کا نی ئێران پێشمه رگه ی نیشاندابوو که گو ایه شاخ و گوێیه کی سامناکی هه یه و له ڕ هگه زی مر ۆڤ ناچ ێت. که و اته ئه و هی بهقه وڵی ئه و پێشمه ر گه "که ره سته ی ته حمیلی " هێزێ کی "نا مۆ " وه ک حیز بی دێمۆکر اته ،عامیلی ئه و هه موو شه ڕ و کوشتار و ماڵ وێرانیه ی که له ئاکا می شه ڕ دژی ده سه ڵتی مه رکه زی له کوردستان ڕویان داوه حیز بی دێمۆکر اته ، و هک چ ۆن به ڕێزیان له به شێ کی با هس که ی د ا سه باره ت به شه ڕی ناوخۆ یی د هیخا ته پاڵ ئه م حیز به.
من له کام شۆین وتومه پێشمه‌رگ جه‌رده یا ته‌نیا پیاوکوژن؟ بۆ ڕاستی ده‌شێوێنی ئازیز؟ پێشمه‌رگه وه‌ک هه‌مو هیزێکی نێزامی بۆ پاراستن و دیفاع له خه‌ڵکی کورد هاتوه‌ته مه‌یدان، وه حه‌تا له‌و مه‌یدانه مابێت نه دزه نه جه‌رده، به‌ڵكوو ئنسانی ئازادیخۆازه، که له پێناوی ڕزگاری خۆی و ئینسانه‌کانیتر ژیانی به‌خت ده‌کات. ئیسته دوژمنان هه‌ر ته‌وسیفێکیان هه‌یه تکاێه به منوه ڕه‌بتی مه‌ده. چوونکه کاتێک بابه‌تێک ده‌نووسیت تۆزکاڵیک ئه‌مانه‌تداری خه‌راپ نیه. منیش له گه‌ڵ بیروبوچونه‌کانتم له سه‌ر ئه‌وه که ته‌نیا ڕژیم کۆماری ئیسلامی به‌رپرسیاری ئه‌و هه‌مو ماڵ ویرانیه‌یه که به سه‌ر خه‌ڵکی کوردا هاتووه. ڕه‌سته‌ی ته‌حمیل به مه‌عنا و مه‌فهومێکی نگه‌تیڤ به‌کارم نه‌هیناوه، ته‌حمیل به‌مانای داسه‌پاندنه، که هه‌مو هێزێک نزامی یان سیاسی کاتیک ته‌عریفی هێزی خۆیان ده‌که‌ن وه‌کو ئه‌بزارێک بۆ دیفاع له موجودیه‌ت یا ته‌حمیلی خویان به سه‌ر نه‌یارانیاندا باسی لێ ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر تۆ له ماناکه‌ێ خه‌راپ تێگه‌یشتوی داوای لێ بوردن ده‌که‌م. بزانه ویژدانم له ناو بیشکه‌ی هیچ شتێک نه نوستووه، به پێچه‌وانه‌وه..... له سه‌ر شه‌ڕی نێوخوییش نابێت ته‌نیا بڵه‌ی به‌داخه‌وه، ده‌بێت داوا بکه‌ین له‌و هێزانه بۆ ئه‌و شه‌ڕانه ڕویان دا؟ ئیستا کاتی ئه‌وه هاتووه لێان پرسین، به دانانی کمیسیونهای بێ لاێه‌ن ده‌بێت هۆکاره‌کانی ئه‌و ڕودوانه بۆ خه‌ڵکی کورد و لانی که‌م بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و که‌سانه که له‌و شه‌ڕانه گیانێان له ده‌ست داون ڕون بکریته‌وه. ماموستا حه‌سه‌نزاده له کتێبی نیوسه‌ده تێکوشان، به‌شێکی باس کردون، که خویندمه‌وه، ئه‌و جار تێ گه‌یشتم ڕاهبه‌رانی کوردی چه‌ند بیری ته‌سکێان هه‌یه؟ داواتان لێ ده‌که‌م چاوێکی پێا بخشینن.
له‌یره ده‌فه‌رموی:
.ئه و هی که به ڕێزیان ئیشار ه ده کات که حیز بی دێمۆکرات به هیوای به شدار بوونی له ده سه ڵت دا خه ریکی سات و سه ودا کردن هل گه ڵ ڕێژیم دا بووه و
حازر بووه هئ گه ر ڕێژ یم پشکێ کی ده سه ڵتی بد اتێ بێ گوێ د انه خه ڵ کی کورد ستان حاکمیه تی خ ۆیبه سه ر خه ڵکداده سه پێنێ، به ڕاستی شتێکی زۆر سه یر و جێگای تێڕامانه . هئ گه ر باش دیققه ت بکه ینله نووسینه کانی ئه م وتاره ڕێک ئه وه مان بۆ د هرد ه‌که وێ که نووسه ری به ڕێز حیزبی دێمۆکرات و کۆماری ئسلامی به یه ک قه واره ی ده سه‌لات چاو لێ ده کات .
له سه‌ر مه‌سه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵات که گۆیا حدکا بۆ ده‌سه‌ڵات شه‌ڕی نه‌کردوه، وه ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و قسه‌ێه باس که‌ین کفرمان کرد‌و، ئازیز، هێزی نیزامی، یان سیاسی بۆ شه‌ریک بۆن له ده‌سه‌ڵات وه یان به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵاته، ئه‌مه‌ش ته‌نیا حدکا ئه‌م کاره‌ی نه‌کردوه. به‌ڵام زۆربه‌ی لایه‌نگران وه تێکۆشه‌رانی حدکا، خه‌ڵکی کورد و حدکا له‌یه‌کتر جودا ناکه‌نه‌وه، پێان وایه مه‌نزور له مله‌ت هه‌مان حدکاێا. نه ئازیز حدکا یه‌ک حیزبی کوردستانی بوو، به‌ڵام شۆکور ئیتسا حیزبه کوردستانیه‌کان به ڕاست و چه‌په‌وه جووتانه‌ێان هێنا، و هه‌رکامه بونه‌ته خاوه‌نی چه‌ند ئۆردوگاێک. یان هیچ نه‌بێت دو کۆمه‌ڵه و دۆ حدکا مان هه‌یه خۆدا نه‌یبڕێت. شه‌ڕ کردن بۆ ده‌سه‌ڵات یان دابه‌ش کردنی ده‌سه‌ڵات هه‌ده‌فی هه‌ر حێزبێکه. به‌ڵام حدکا له‌و کات که هه‌یئه‌تی نوینه‌رایه‌تی خه‌ڵکی کورد له گه‌ڵ داریوشی فروهه‌ر خه‌ریکی مۆزاکره بوون، حدکا ماموستا حه‌سه‌نزاده‌شی ناردبو بۆ لای خۆمه‌ینی. یان مۆزاکراتی ئه‌م دواییانه که ئاکامی دڵته‌زینی لێ که‌وته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه بۆ شه‌ریک بۆنه‌وه له ده‌سه‌ڵات یان لانی که‌م وه‌ده‌س خستنی چه‌شنه ده‌سه‌ڵاتێک نه‌بوون ئه‌ی بۆ چی بوون؟ پیت وایه من بۆ خۆم له گه‌ڵ ئه‌م مه‌سئه‌له‌ێه مۆخالفم، نه به پێچه‌وانه، حه‌تا دروست کردنی ڕێکخراوی یارسانیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ێه. دابه‌ش کردنی ده‌سه‌ڵات له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداری مه‌رکه‌زی و مه‌نته‌قه‌یی. به‌ڵام ئیستا نازانم چونکه من ئیتر نه تئوریسین نه هه‌ڵسوڕاوی ڕێکخراوی یارسانیم به داخه‌وه. ئه‌گه‌ریش ئه‌و هه‌وڵه‌م دا، دژ به جیهانبینی خومی نه‌مزانیوه، دیفاع له هویه‌ت و مه‌ۆجودیه‌ت ئیسنانی هه‌ر گه‌لێکی بنده‌ست ئاواتمه. یارسانیش خه‌ڵکیکی به‌شخۆراوه، وه شایسته‌ی ئه‌وه‌ن هێزی خۆیان بۆ ڕزگاری خۆیان به‌کار بهینن، به‌م کاره‌یش هه‌م ده‌نگی هه‌قخۆازنه‌ی گه‌لی کورد زیاتر به‌رز ده‌که‌نه‌وه، وه هه‌م ڕیگای ئه‌و ڕوڵه شه‌هیدانه درێژه ده‌ده‌ن که له ڕیزی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی دا گیانێان به‌خت کردوه.
خاڵێکی‌تر که من باسم لێ کردوه، پێداچوونه‌وه‌ی مێژو به شیوه‌ی زانستیه، به‌م شیوه‌ێه که نه‌وه‌کانی داهاتوو بتوانن له که‌م و کۆڕیه‌کانی یه‌ک حێزبی سیاسی ده‌رس و ته‌جرۆبه فێر بن. ئه‌مه‌ش کارێکه که حه‌تا ئیستا که‌م که‌س خۆی لێ داوه، وه هیشتا نه‌بووته باو له نیو هێزه سیاسه‌کانی کوردستان به گشتی، وه حدکا به تایبه‌تی، یان لانی که‌م من ئاگام لێ نیه.
مه‌وزوعی دوایی جیابوونه‌وه‌ی ئه‌م دووایی له حدکا، که من له یارسانیه‌کانی هه‌ڵسوڕاوی ئه‌و دو باڵه داوام کردبو، که به شیوه‌یکی خوماڵی ئه‌م باسانه بۆ خه‌ڵک له سه‌ر کاناڵه‌کانی ئینترنت شی بکه‌نه‌وه. ئه‌وه‌یش هه‌ر وه‌ک له پیشدا ئیشاره‌م پێ کرد، ئاڵوگوڕه‌کانی نێو حدکا ڕاسته‌وخۆ له ژیان و ڕه‌وابتی خه‌ڵکی یارسان وه‌کۆ به‌شێکی هه‌ره ڕه‌سه‌نی خه‌ڵکی کورد ته‌ئسیری هه‌یه، وه خه‌ڵک ده‌بێت له چونیه‌تی ئه‌م ئاڵوگۆڕانه ئاگادار بکرینه‌وه. ئه‌گه‌ریش وتومه یارسانی به مانی ئه‌وه نیه غه‌یری یارسانی ناتوانێ ئه‌م باسه بۆ خه‌ڵک شی بکاته‌وه، به‌ڵکو ته‌نیا له به‌ر تێ گه‌یشتن له زاراوه‌ی گورانیه که خه‌ڵکی لای خۆمان زیاتر بۆیان قابلی فه‌همه. برای به‌ڕێز،خۆت له مێژوی ڕه‌فتاری ئه‌فرادی سیاسی نیو ئه‌حزابی کوردی ئاگاداری، حه‌تا له‌حزه‌ی جیا بوونه‌وه له یه‌ک سه‌نگه‌رن، به‌ڵام کاتێک له به‌ر بیروباوه‌ڕی جیاواز هه‌وڵیان دا جودا ببنه‌وه، ئیتر یه‌کتر نانسنه‌وه، وه به تۆهمه‌ت و ئفترا یه‌کتر ڕسوا ده‌که‌ن، وه بگره بۆ کۆشتنی یه‌کتریش کۆتایی نه‌که‌ن. نموونه جیابوونه‌وه‌که‌ی ڕێبه‌راێتی شوڕشگیر، و شه‌ڕی نێوخوویی. هیچ قانونێک له دونیا ناتوانێت ئه‌و شه‌ڕه مه‌حکوم نه‌کات، چونکه ئه‌ساسی ئه‌و شه‌ڕه ته‌نیا له سه‌ر جیاوازی بیروباوه‌ڕ و بۆچون بۆ، هه‌ردوک لا دژ به کۆماری ئیسلامی شه‌ڕیان ده‌کرد، تا ماوه‌ێه‌ک له‌مه‌و پێش له یه‌ک سه‌نگه‌ر بوون. هیچ پێشمه‌رگه‌ێک چه‌کی بۆ کۆشتن هاوسه‌نگه‌ری خۆی هه‌ڵ نه‌گرتبو، به‌ڵام ئه‌و شه‌ڕه‌یان پێ کرا. ئیستا کی تاوانبار بێت، مۆهم نیه، مۆهم ئه‌وێه ئه‌و ڕوداوا ڕون نه‌کراواه، تا ئیتر ئه‌و ته‌جاروبه دوپات نه‌بنه‌وه. ئیستاش هه‌مو ڕوژێک خه‌به‌ری چه‌قوکیشان، و ئیستفاده له سلاحێ سارد بڵاو ده‌بێته‌وه له نێو که‌مپه‌کانی سه‌ر به حدکا. ئه‌وه چه مانێکی هه‌یه جگه له‌وه که کۆلتوری دمارگرژی تێکه‌ڵه به سیاسه‌تی کوردی..من ئه‌گه‌ر داوام کرد له سه‌ر جیابوونه‌وه‌که‌ی نیو ڕێزه‌کانی حدکا ڕونکردنه‌وه بکریت، بۆ ئه‌وه بۆ که خه‌ڵک له جه‌وێک دیموکراتیکدا له یه‌کتر حاڵی بن، و ئاژاواه‌ی سیاسی ئه‌حزابیتر نه‌گۆیزرینه‌وه بۆ نێو ماڵی له پێش ئاڵوزی کۆمه‌ڵگای یارسان.
له دوواییدا فه‌رموتانه، که من به‌م په‌یامه له سه‌ر له‌ت بوونی حدکا، هه‌وڵم داوه که تێکوشه‌رانی حدکا بۆ لاێ ڕێکخراوی یارسانی ڕاکیشم، ئازیز ڕاستی ئه‌وه‌یه ڕێکخراوی یارسانی که من بۆ دروست کردنی هه‌ڵم ئه‌دا، ئه‌وه بۆ که هه‌مۆ تێکوشه‌ریکی یارسانی به هه‌ر بیروبوچوونێکوه بتوانن له‌ژێر چه‌تری ڕێکخراویکی یا به‌ره‌ێک کۆ ببنه‌وه، سه‌ره ڕاێ ئه‌وه تێکوشانی خۆیان له ڕێزێ حێزب یان ڕێکخراوه‌که‌ێان درێژه پێ بده‌ن، ببن به سه‌فیر و نوینه‌ری خه‌ڵکی خۆیان له ناو ئه‌و هێزه سیاسیه‌دا، حه‌تا ئه‌وانیتر ناتوانن ببن نوینه‌ری ئیمه له هه‌ر کۆڕ‌و کومه‌ڵێکی سیاسی و حیزبی‌دا وه ببن به سه‌رچاوه بۆ که‌سانێک وه‌کۆ دکتور خه‌لیقی. به‌ڵام به‌داخه‌وه، هه‌ر وه‌ک خۆت فه‌رموت ئه‌مه خه‌ونێکی کرچ و کاڵ بۆ به تایبه‌ت بۆ من، چونکه پیم وابۆ خه‌ڵکی یارسانی ئیستا ئیتر ئه‌وه‌نده پله‌ی زانیاری‌یان چووه‌ته سه‌ر که بتوانن له ده‌وری یه‌کتر کۆ ببنه‌وه، و ده‌نگێان بخنه پاڵ یه‌ک. به‌ڵام ئه‌م خه‌ونه به‌دی نه‌هات، ئیستاش به‌شێک خه‌ریکن ڕێکخراویک دروست بکه‌ن، منیش دۆعای خه‌یریان بۆ ده‌که‌م.
له کۆتایی دا جارێکتر ده‌ست خۆشێت لێ ده‌که‌م، بۆ وڵامه دورو درێژه‌که‌ت، کوردیه‌که‌ی من وه‌کو تۆ پاریاو نیه، به‌ڵام بزانه من 360 ده‌رجه بام نه‌داوه‌توه، به‌ڵکو گۆڕاوم، وه ئیستا ئیتر نه ده‌رویشی هیچ مه‌کتته‌بێکم نه به ئحساس له دۆنیا ده‌ڕوانم. ئیستا ئیتر کاتی ئه‌وه هاتوه که وه‌کو تاکه که‌س له ئینسانیه‌ت دیفاع بکه‌ین، وه حه‌قی ئینسان بۆمان به‌ردی بناغه‌ی هه‌ر بیروباوڕێک بێت. ئینسان له هه‌مو شتێک به‌رزتره.
داوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌که‌م، چاوه‌ڕوانی پێوه‌ندی زیاتر ده‌که‌م.
نوید نروژ 9.03.07
