جیا بوونه‌وه‌ی حیزبی دیموکرات و ئه‌رکی هه‌ڵسووڕاوانی هه‌ر دوو باڵی حدکا
پیێش ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر خوودی جیابووونه‌وه‌که، به پێوێستی ده‌زانم، به هێندێک خاڵی مێژویی ئیشاره بکه‌م. حدکا له سه‌ر بناخه‌کانی ک.ژ.ک دامه‌زرا، وله ئێدامه‌یشدا له ژێر ڕیبه‌رایه‌تی پێشوا قازی موحه‌مه‌د، حدکا بوو به ستونی ئه‌سڵی و دامه‌زرینه‌ری کۆماری کوردستان، وه‌کۆ باشترین ۆڵامی سه‌رده‌میانه به قه‌زیه‌ی کورد و کوردستان. دیاره کۆمار به کۆرتی ژیا، به‌ڵام ده‌سکه‌وتی ته‌مه‌نی کورتی ئه‌و کوماره بۆ به ده‌ستپێکردی مێژوی خه‌باتی گه‌لی کورد له سه‌ده‌ی ڕابردودا بۆ گه‌یشتن به مافی چاره‌ێ خوونوسین وه سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی دواتر که هێشتا دریژه‌ی هه‌یه.
دۆای هه‌ره‌س هێنانی کۆماری کوردستان، حدکا مه‌جبور بۆ پاشه‌کشه بکات، دوای ساڵها ده‌ربه‌ده‌ری تێکوشه‌ران و کادرهای نه‌به‌زی حدکا، هه‌وڵ درا شوڕش سه‌ر له نۆێ هه‌ڵگرسێته‌وه، به‌ڵام به هووی له بار نه‌بوونی وه‌زئی نه‌ته‌وه‌یی و نێوته‌وه‌ییوه هه‌وڵه‌کان سه‌ر نه‌که‌وتن، وه ئنسانهای خه‌باتگێڕ وه‌کو مه‌لا ئاواره، شه‌ریفزاده و ده‌یان که‌سیتر فه‌وتان، وه بوون به ڕوڵه‌ی مێژو، به که‌مترین به‌ڵگه و سه‌نه‌د له سه‌ر چوونیه‌تی تێداچوونی ئه‌و خه‌باتگیڕانه به فه‌راموشخانه‌ی مێژو سپێردران.
حدکا به‌دوای شوڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1979 گه‌ڕایه‌وه کوردستان و له گه‌ڵ شه‌پۆل شه‌پۆل ئیسانی خه‌باتکار، و کومه‌ڵگاێک که خوی به ده‌ستی خۆی له سته‌م پادشاهی ڕزگار کردبوو، ڕوبه‌ڕو بوه‌وه. به دوای ڕوخانی ڕژیمی پاشایه‌تی بوشایی ده‌سه‌ڵات له زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستان دروست ببوو. حدکا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که ته‌جروبه‌ی ڕێکخستنی کۆماری هه‌بوو، و خووی به مێراتخوری ئه‌م کوماره داده‌نا، له جیاتی ڕێکخستنی خه‌ڵکی کوردستان و جه‌ماوه‌رێک که حازر بوون له مافی خوویان دفاع بکه‌ن، که‌وه‌ته سات و سه‌ودا کردن له گه‌ڵ ڕژێمی ئیسلامی، به ئومیدی ئه‌وه له حاکمیه‌تدا به‌شدار بێت. ئه‌مه له حاڵێکدا بوو که کوردستان ته‌قریبا ئازاد بوو، و بووشایی ده‌سه‌ڵات ده‌کرا به دانانی حکومه‌تی خودمختار پڕ کراباێه‌وه، هێزی کافی بو ئه‌م کاره هه‌بو، وه له هه‌مان کاتدا بایه‌خ دان به جه‌ماوه‌ر ده‌یتوانی هێزی دوژمن زیاتر به پاشه‌کشه وادار بکات.
حدکا ته‌نیا خه‌ریکی خۆ ڕێکخستن و دوزینه‌وه‌ی ڕیگا و چاره له ڕیگای موزاکره له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی دا بۆ، وه به هیواێ ئه‌وه بو که ئه‌گه‌ر هاتو کۆماری ئیسلامی حدکایان وه‌کو هێزی ئه‌سڵی قه‌بوڵ بکا، حدکا بتوانێت حاکمیه‌تی مورد نه‌زه‌ری خۆی له کوردستان که بریتی بۆ له حاکمیه‌تی حدکا نه هی خه‌ڵک، جێگا بخات.
بایه‌خ دان به‌م شیوه بۆچۆنه، وای له حدکا کرد که ته‌نیا خوی بۆ سازماندانی هێزی پێشمه‌رگه وه‌کو ئه‌بزارێک بۆ ته‌حمیل کردن داوخوازه‌کانی حدکا به ڕژیم، خه‌ریک بکات. ئه‌مه به‌و ماناێه نیه که حدکا ئه‌م شته‌ی نه‌ده‌زانی، به پێچه‌وانه‌وه، که‌سێک وه‌کو مه‌رحوم دکتور قاسملو باشیچ ده‌یزانی که ده‌یتوانی حاکمیه‌تی خه‌لک له سه‌ر پرینسیبه‌کانی کومار ڕێکبخات، و به ئعلامی ده‌وڵه‌تی خودمختار یان شێوه‌ێک له ده‌سه‌ڵاتی مودرن وه‌ک سیستمێک فدرال یان شورایی به خه‌ڵکی ڕزگار بووی کورد شێوه‌ی حکومه‌تی خۆماڵی فێر بکات.
خه‌ڵک بو خۆی به هێز و ئیمکاناتی خۆیه‌وه ئه‌و سیستمه ئێداریه ده‌یتوانتی به‌ڕێوه بیبات، ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه هاتوو هێزی پێشمه‌رگه شاره‌کان جێ بهێلن. به‌ڵام حدکا حازر نه‌بۆ ئه‌م کاره بکات به‌ر له ئه‌وه ده‌یویست که له رژیم ئێران زه‌مانه‌ت وه‌ربگرێت بو دابه‌ش کردنی ده‌سه‌ڵات. ئه‌مه‌ش بۆ به سه‌به‌بی له ده‌ست چوونی ده‌ره‌فه‌تێکیتر بۆ ئه‌وه خه‌ڵکی کوردستان نه‌توانن ته‌جروبه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌بردن جارێکتر تاق بکنه‌وه. ئیستا ته‌نیا نوستالژی هه‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه له کوچه و کۆڵانه‌کان بۆ خه‌ڵک ماوه‌ته‌وه نه به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی. ئه‌م کاره به پێچه‌وانه‌ی هه‌مو ئازموونه جیهانیه‌کانی گه‌لانی بنده‌سته. بۆ نمونه کوردستانی باشور، به دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی رژیمی به‌عث پارلمانیان دروست کرد، وه دوای هه‌ڵس و که‌وتی زوور، دواتر بۆ به بناخه‌ی یه‌کگرتنه‌وه، هه‌ر چونێک بێت به پارلمان نێوده‌برێت.
به دواێ نه هاویشتنی ئه‌م هه‌نگاوه گرێنگه، حدکا ته‌نیا بۆ به میراتخوری کۆماری مهاباد، وه وه‌کو حێزبیکی سه‌ره‌کی له کوردوستان زیاتر له بیری ته‌سک کردنه‌وه‌ی مه‌یدانی خه‌بات له هێزه سیاسی ئێرانی و کوردستانیه‌کاندا بو.
هێزی پێشمه‌رگه ته‌نیا بو دفاع له حدکا ته‌یار کرا، ورده ورده، ئه‌م هیزه له خه‌ڵک جودا کراێه‌وه، و خه‌ڵکیچ وه‌کو هێزێکی نه‌جاتده‌ری خویان پییان ده‌ڕوانیو، چاوه‌ڕوانی ڕاماڵینی هێزی داگیرکه‌ر له کوردستان به ده‌ستی هیزی پیشمه‌رگه مانه‌وه، به‌م شیوه خه‌ڵک له خه‌باتی جه‌ماوه‌ری دۆر که‌وتنه‌وه، و جمهوری ئیسلامیش به ته‌واوی هێزی ته‌بلیغی و نزامیه‌وه که‌وتنه گیانی خه‌ڵکی بێ‌دیفاع له کوردستان، وه هێزی پێشمه‌رگه‌یان وه‌کو هێزی ده‌ره‌کی ناودێر کرد. به کشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له شاره‌کان و مه‌ناتقی ئازاد، خه‌ڵک له‌ێره و له‌وێه ده‌ستێان کرد به خه‌باتی مه‌وزه‌عی و کورتخاێه‌ن، به‌ڵام دواتر حاڵه‌تی ڕکود به سه‌ریدا زاڵ بۆ. خه‌باتی نزامی پێشمه‌رگه‌ش به فێداکاری هه‌زاران تێکوشه‌ری کردستانی بۆ ماوه‌ێکی درێژ هیزی دوژمنی له سه‌نگه‌ر و پێگه‌کاندا کردبووه ئامانجی خۆی، و به هه‌ڵگێرسانی شه‌ڕی نێوخۆیی، وه دواتر ئاگربه‌سی نیون ئێران و ئێراق پاشه‌کشه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ به واقه‌عێه‌تیکی هاشا هه‌ڵنه‌گر.
به هاتنی خاته‌می بڕێک ئاڵوگوڕێ سیاسی هاته کاێه‌وه، و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری دیسان بۆژانه‌وه، ئه‌م جار به شیوه‌ی خۆجوش، دوور له نفوزی حێزبایه‌تی. خه‌باتیك که زیاتر له ئنتفازه‌ی ئه‌وه‌ڵی فه‌له‌ستین دوای ده‌رکرانی ساف له لوبنان له ساڵی 1982 ده‌چۆ. خه‌ڵکی مهاباد به حه‌رکه‌تێکی بێ وێنه له ڕیپێوانێکی گه‌وره‌دا مه‌زاری سه‌رکومار قازی مۆحه‌مه‌دیان به سه‌ر کردوه، وه به ڕژیمی ئێسلامیان نیشاندا ئه‌وان نه‌ته‌وه بوون، ده‌وڵه‌تی سه‌ره‌خۆ خه‌ونی هه‌میشه‌ییانه. له‌م کاتاندا حدکا هیشتا سیاسه‌تیکی ڕون و ئاشکرای نه‌بۆ، هانی خه‌ڵکی ئه‌دا بۆ به‌شداری کردن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕژیم. له حاڵێکدا خه‌ڵک خۆیان ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌یان ته‌حریم ده‌کرد. ئه‌م چه‌شنه بیر‌و بۆچۆنانه خه‌ڵکی له هێزی پێشڕه‌وی خۆیان زیاتر نائۆمید کرد. نه‌بۆنی ئرتباتێکی ئۆرگانیک و زیندو له مابه‌ینی خه‌ڵک و حدکا، بۆ به سه‌به‌بی ئه‌وه ڕیبه‌رانی حدکا زیاتر خه‌ریکی داسه‌پاندنی خویان به کۆکردنه‌وه‌ی داروده‌سته له نێو ڕیزه‌کانی حدکا بن، تا ته‌ڵاش بۆ ڕابه‌ری کردنی خه‌ڵک، ڕێکخستنی، قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک پارلمانی کورد له ته‌بعید، یان ڕێکخستنی ده‌وڵه‌تی فدراڵ یان هر چه‌شنه قه‌واره‌ێکی سیاسی که بتوانێت ببێته جێگای ئۆمیدی خه‌ڵکی کوردستان به دوای ڕوخانی رژیم دا. حدکا ئێمکان ئه‌م کارانه‌ی هه‌بۆ، چۆنه‌که خاوه‌نی چالاکترین ئه‌ندامان و یه‌کیه‌تی لاوانێکه که حازرن به بێ ماندو بۆن کار بکه‌ن.
به‌ڵام به داخه‌وه حدکا ته‌نیا بۆ کارۆباری به‌رته‌سکی حێزبی حازره به کاریان بهێندرێ. ئه‌مه‌ش به‌ر به گه‌شه‌کردنی بیری نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ست کردن به مه‌سئولیه‌ت به نسبه‌تی خه‌ڵکی کوردستان وه‌کو حێزبێک خاوه‌ن ڕابردۆی ده‌سه‌ڵاتداری، ده‌گرێت. حێزبێک که ئه‌وه‌ڵین هه‌نگاوی خۆی به دانانی کۆماری کوردستان ده‌ست پێ کردوه ده‌بواێه به پێداچوونه‌وه‌ی زانستی به هۆکاره‌کانی شکستی کۆماری کوردستاندا، خۆی بۆ دانانی کۆمارێکتر ئاماده کردبا، نه خۆێ هیلاک بکا بۆ ئه‌وه چه‌ند هێزیکی کارتونی ئێرانی و عه‌ره‌ب و غه‌یر عره‌ب بتوانن خۆیان به ئمکاناتی ته‌بلیغی حێزبه‌وه مه‌ترح بکه‌ن.
ئیستاش که جیابوونه‌وه به سه‌ر حێزبدا داسه‌پاوه، دیسان ئه‌م مێژوه تاڵه بۆ خه‌ڵکی کوردستان دوپات ده‌بێته‌وه که حێزبێک که خۆی له خۆڵه‌مێشی کوماری کوردستان هه‌ستاوه بۆ جاری سێهه‌م دوای شوڕشی گه‌لانی ئێران، تووشی کیشه و گیره‌ێ ناخۆیی هاتووه. جیابوونه‌وه‌ی گروپی هه‌فتکه‌سی له گه‌رده‌لولی شه‌ڕی چه‌کداری نه‌یتوانی ده‌نگی وا بداته‌وه، وه حدکا توانی به که‌مترین خه‌سار به سه‌ریدا ده‌رباز بێت. به‌ڵام جیانبوونه‌وه‌ی ڕێبه‌راێه‌تی شوڕشگێر له ساڵی 1988 ده ده‌لیلی بحرانی ڕێکخراوه‌یی، ته‌جرۆبه‌ێه‌کی تاڵ بوو، که حدکا نه‌یتوانیوه حه‌تا ئیستا خۆی لێ ڕزگار بکات. شه‌ڕی نێوخۆیی له گه‌ڵ باڵی ئینشه‌عابی بۆ به سه‌به‌بی گیان له ده‌ست دانی ده‌یان ئینسان، و گه‌لێک ده‌مارگرژی و تۆقاندن. حدکا بێ ئه‌وه‌ی حازر بێت تیشک بخاته سه‌ر ئه‌م ته‌جروبه تاڵه وه بۆ خه‌ڵکی کوردستان ڕۆنی کاته‌وه بۆ چی ئه‌و کوشت و بڕه ڕوی دا؟ به هر فرت‌و فێلێک بۆ توانی باڵی ڕێبه‌رایه‌تی که له ژێر فیشاری ماڵی و سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کوردستاندا مابوونه‌وه، دوباره بهێنته‌وه نێو ڕێزه‌کانی خۆی. له سمینارێک له اسلو پاش ئه‌و یه‌کگرتنه، ماموستا عه‌بدوڵا حه‌سه‌نزاده سکرێتری ئه‌و ده‌مێ حدکا له وڵامی پرسیارێ یه‌کی له به‌شداران سه‌باره‌ت به شه‌ڕ وکوشتاری نیۆخۆی حدکا وڵامیکی زوور سه‌یری دایه‌وه. پرسیاره‌که ئه‌وه بۆ: ئێوه که ئیستا یه‌کتان گرتوه‌ته‌وه، ئه‌و که‌سانه که بۆنه قوربانی شه‌ڕی نیوخۆیی حدکا و ڕیبه‌رایه‌تی شوڕشگێر به چی ناودێر ده‌کرین؟ ماموستا فه‌رمووی، ئه‌وانه هه‌ر وه‌ک چوون کوژراوه‌کانی رژیم به‌عث و شوڕشی کورد دوای مفاوه‌زات بوونه شه‌هیدی شوڕش به پێشمه‌رگه و عه‌سگه‌ریه‌وه، ئه‌وانه‌ی واکوژران له نیوان ئێمه‌دا ده‌بنه شه‌هیدی شوڕش. سه‌یر ئه‌وه بۆ که ئیترهیچ به‌شدارێکی کۆڕه‌که‌دا نه حدکا نه له وانی‌تر له سه‌ری نه‌ڕویشتنو به خۆیان ئیجازه‌ی ئه‌وه‌یان نه‌دا له‌م وڵامه قوول ببنه‌وه. به چه‌پڵه لێدانێک کۆڕه‌که کۆتایی پێ هات.
من زۆرم پێ سه‌یره که حدکا هێشتا له سه‌ر ئه‌و هه‌مو ڕوداوه تاڵانه بابه‌تێکی ته‌حقیقی ده‌ر نه‌کردووه، و ئه‌ندامانی ئه‌و حێزبه‌ش حازر نه‌بوونه له‌م حدکا بپرسن ده‌لیلی شه‌ڕی نیوخۆیی له گه‌ل کومه‌ڵه، لێ دانی مه‌قه‌ڕی په‌یکار، وه شه‌ڕی نێوخۆیی له گه‌ڵ حدکا باڵی ڕێبه‌رایه‌تی شوڕشگێر چی بووه.؟
ئه‌مه له حاڵێکداێه که زۆربه‌ی ئه‌ندامان و لاێه‌نگرانی حدکا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌زانن که له‌م وڵاتانه له دوای ته‌سادوفیکی چکۆلانه کۆمێسیون ته‌شکیل ده‌بێت، و له ڕوداوه‌که ده‌کۆڵنه‌وه. ئه‌مه له حاڵێکدایه، که حدکا حازر نه‌بووه ڕێگا خووش کا بۆ پێداچوونه‌وه‌ی زانستیانه به ڕابردووی خۆیدا، له پێناوی ئاگادارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له ناوه‌ڕوکی ڕوداوه‌کان، وه مێژۆی پڕ له ڕه‌مز و ڕازی کۆمار. ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت که‌س ناتوانێت بزانێت به‌ڕاستی له داهاتوودا چلوون ده‌بێت ئه‌و ته‌جروبانه دووپات نه‌کرێنه‌وه.
به دووای جیابوونه‌وه یان له‌ت بوونی سێ باره‌ی حدکا دیسان ته‌جاروبی ڕابردوو خه‌ریکه تکرار ده‌بێته‌وه. دیسان هه‌ر دووک لا هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و جیابوونه‌وه بکه‌نه ململانی نێوان ئه‌فراد و ئشخاصی نێو حدکا. ئیستا دووباڵی لیه‌کترازوی حدکا له ده‌ووری دوو شه‌خص کووبونه‌ته‌وه. که وه‌بیر هێنه‌ره‌وه‌ی جیاییکانی نێو ڕێزه‌کانی پارتی له ساڵه‌کانی 1960 ن. ئه‌و کات ملایی و جه‌لای نێودێر ده‌کران ئیستا ماموستایی و کاک موسته‌فایی.
ئه‌مه به‌ڕاستی جێگای سه‌رسؤڕ مانه. ئه‌ندامانی حدکا خه‌ڵکیکی چالاک و تاڕاده‌ێک زوریش خۆینده‌وارن. له ڕیزه‌کانی ئه‌م حێزبه سه‌دان کادر و ئێنسانی تێگه‌یشتوو هه‌ن. به‌ڵام زیاتر خه‌ریک کاری حێزبایه‌تین، هێزی خۆیان بۆ دیفاع له‌م یان له‌و جناح ته‌رخان کردووه. ده‌لیل ئه‌م کاره ئه‌وه‌ێه حدکا حازر نه‌بووه ئه‌ندامانی خۆی بۆ کاری نه‌ته‌وه‌یی په‌روه‌رده بکات، حدکای له جیاتی نه‌ته‌وه له بیر‌و باوه‌ڕی ئه‌واندا جێگیر کردوه. ته‌واوی نه‌ته‌وه‌خۆازی حدکا له گه‌یشتنی حدکا به نه‌وعێک له ده‌سه‌ڵات یان لانی که‌م به‌شدار بۆنی له ده‌سه‌ڵات خۆلاسه کردوه‌ته‌وه. له حاڵێکدا حدکا حێزبێکی ڕه‌سه‌ن به پایگاه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کجار زۆره، که خه‌باتی به‌شێ زوری خه‌ڵکی کوردستان به هه‌ڵس و که‌وتی ئه‌م حێزبه‌وه گرێ دراوه. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ده‌بێت ئه‌م حدکا خۆی له بۆاری پێکهێنانی قه‌واره‌ێکی سیاسی به‌رپرس بزانێت، وه هه‌ر له ئیستاوه خه‌ریکی ئاڵترناتیڤی کوردی بێت بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایه که به دوای هه‌ر ئاڵ‌وگۆڕێک له کردوستان دێته کایه‌وه.
ئه‌گه‌ر حدکا هه‌نگاوی شیاوێ بۆ دروست کردنی قه‌واره‌ێه‌کی سیاسی له تاراوگه هه‌ڵبگرتا پێویست نه‌بۆ ئه‌و هه‌مۆ کورده که له هیزه سیاسیه‌کان، یان له ڕێزه‌کانی خۆدی حدکا وازیان له کار‌و خه‌بات هێنابون، ئاوا به‌تاڵ کاتۆ ته‌جاروبێان به فێڕو بڕوات، له هه‌مان کاتدا ده‌یان کورسی ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌و که‌سانه که ده‌ێانویست خه‌بات بکه‌ن ته‌رخان ده‌کرا، وه به‌م شیوێه پێوێست به شه‌ڕی نێخویی و له‌ت بۆن نه‌ده‌هاته کایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یتری قه‌یرانی نێوخۆی حدکا له تێگه‌یشتن و بڕوا نه‌بۆن به دێموکراسی وه‌کو ئه‌سڵێکی ئه‌ساسی له ڕوژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی، وه کوردستان به تایبه‌تیه. هه‌ر کام له که‌سایه‌تیه‌کان خۆیان به ته‌نیا که‌سی شیاو بۆ پۆستیکی ڕێکخراوی ده‌زانن، ئه‌گه‌ر هاتۆ له‌ۆ پۆسته ده‌نگیان نه‌هێنا ده‌ست به جێ هه‌مۆ که‌س به نادێموکرات له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، وه ده‌ست به کاری دروست کردنی ڕێکخراوێکی کۆپێ ده‌که‌ن، به هه‌مان نێو، ونێوه‌ڕوک. کاری ئه‌م دواییه‌ی جیابووگه‌کانی حدکا نمونه‌ێه‌که له‌و جۆره کارانه. چؤن مانه‌وه له ڕێزی حێزبێک بۆ ئه‌م جۆره که‌سانه ئه‌وه‌ێه که ده‌بێت له پۆستی دیاریکراو به شیوه‌ی موروثی دانیشن، له غه‌یری ئه‌م کاره ئه‌وان تاقه‌تی دانیشتن له اپوزیسیون بۆ ده‌وری داهاتوویان نیه. یان پوزیسیون یان جیابۆنه‌وه. ئه‌مه‌ێه ڕیو ڕه‌سمی پراتیک دیمۆکراتیک له بیر‌و بۆچوونی هه‌ڵسۆڕاوانی کوردی.
له‌مه‌ش سه‌یرتر، ئه‌وه‌یه که مه‌جموعه‌یک ئینسانی‌تر له گه‌ڵیان ده‌ڕون، وه ده‌بنه داروده‌ستیان، بۆ پێکهێنانی ڕیکخراوی نۆێ، بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی کنگره یان کۆنفرانسی داهاتوو بکه‌ن، یان بۆ بیروبۆچوونه‌کانیان له ڕیگای دێموکراتیکه‌وه خه‌بات بکه‌ن. وڵامی ئه‌وان بۆ ئه‌و جۆره هه‌ڵویستا‌نه ئه‌وه‌ێه که ئه‌گه‌ر ئه‌وان له ڕێزی ئه‌و حێزبه‌دا بمیننه‌وه، به به‌ر شاڵاوی پاکسازی ده‌که‌ون. ئه‌مه چه‌نده ڕاسته نازانم، به‌ڵام هه‌مو جۆره ئێمکانێک هه‌یه، که ده‌سه‌ڵاتداران نه‌ێارانی خۆیان به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌جۆره مکانیزمهاێک ناچار بکه‌ن بۆ واز هێنان له کار و چالاکی. به‌ڵام جه‌وهه‌ری خه‌بات هه‌ر ئه‌ندام ئه‌وه‌ێه که ده‌بێت بۆ ڕاستی شه‌ڕ بکات، بۆ چه‌سپاندنی حه‌ق هێز کۆبکاته‌وه، وه ته‌واوی به‌نده‌کانی پێڕوی ناخۆ به‌کار بهێنێت به‌ر له ئه‌وه واز له چالاکی بهێنێت.
له هه‌ر حاڵ‌دا ئیستا دۆر له ویست و ئاره‌زۆی هه‌ر که‌سێک و هه‌مۆ که‌س له کوردستان شاهێدی له‌ت بۆنی حدکان. حدکا هه‌زاران ئه‌ندامی لاو و چالاکی له ده‌ره‌وی وڵات هه‌یه، که به‌و په‌ڕی له خۆبردویوه خه‌ریکی خه‌باتن بۆ حدکا. سه‌دان ئه‌ندامی حدکا ئیستا دابه‌ش بوون به سه‌ر دوو به‌شی که‌مینه و زوورینه‌دا. به‌ڵام ئه‌م جاره له ژیر سایه‌ی حکومه‌تی هه‌ریم، وه هه‌ڵویستی دوور له ده‌مارگرژی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی هه‌ر دوو باڵی حدکا به‌ر به پێش هاتنی هه‌ر چه‌شنه ڕوداوێکی ناخۆش گیراوه. خه‌باتی دوور‌و دریژی خه‌ڵکی کوردستان ده‌یان حێزب و لایه‌نێتری لێ ده‌که‌ویته‌وه. ئیستا ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه، هه‌موو کوردێک له ئه‌حزابی سیاسی داوا بکه‌ن که په‌نابردن بۆ چه‌ک و ده‌مارگرژی له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی حێزبی و یان سیاسی له ژێر هه‌ر نێوێک وه‌کو هێلێکی سوور له به‌رنامه حیزبه‌کان دیاری بکرێت، وه هه‌مۆ ئه‌ندام و لایه‌نگری ئه‌حزابی کوردی بۆ رعایه‌ت و پاراستنی ئه‌م ئه‌سڵه وه‌کو ئه‌سڵێکی مۆقه‌ده‌س له خه‌بات دژ به داگیرکه‌ر مۆته‌عهد بکرین. ئیستا ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه که جیاوزی و جیاکردنه‌وه‌ی ڕێاگ نابێت به‌بێته سه‌به‌بی هه‌ڵوشانه‌وه‌ی هه‌مۆ ڕوابطی ئنسانی و ڕفیقانه، و خه‌باتی گه‌لی کوردستان به گشتی و تێکوشه‌رانی حێزبه سیاسیه‌کان به تایبه‌تی له پێناوی گه‌یشتن به ئازادی و مافی چاره‌ێ خۆنووسین بێت، نه شه‌ڕی نێۆخۆیی.
له کۆتایی ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵم که ئێنشه‌عابی ئه‌م دوواییه حدکا ئاسه‌واری خۆی له سه‌ر ژیان و ڕوابتی هه‌ڵسووڕاوانی ئه‌م حێزبه له کۆمه‌ڵگای یارسانیش ده‌بێت، به‌م بۆنه‌وه پێوێسته وه‌کو یه‌کم هه‌نگاو،ڕێز له ئه‌سڵی پێکه‌وه‌ژیانی هێمنانه بگرن، سه‌ره‌ڕای جیاوازی بیر‌و بۆچوون. ئه‌و ئازیزانه دوور له هه‌ر چه‌شنه ده‌مارگرژێێک بتوانن ئختلافاتی سیاسی خۆیان به‌رنه پێش، وه به ده‌رس وه‌رگرتن له‌م جۆره جیایانه هه‌وڵی زیاتر بۆ خۆ ڕێکخستن و هاریکاری زیاتر له گه‌ڵ یه‌کتر بده‌ن. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانن که ئه‌م جۆره ڕوداوانه به تێ په‌ڕ بوونی کات زیاتر واقه‌عیه‌تاکانیان ده‌رده‌که‌وێت، به‌ڵام هه‌ر چونێک بێت نابێت جیاوازی بیروبۆچون کاریگه‌ری نگه‌تڤی هه‌بێت له سه‌ر ڕه‌وابت و پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی وه دوستانه‌ی هیچ لاێه‌نێک. من پیم وایه باشترین ڕێگا ئه‌وه‌ێه هه‌ڵسوڕاوانی یارسانی له هه‌ر دوو باڵی حدک،ا هه‌وڵ بده‌ن به گرتنتی کۆڕ و سمیناری هاوبه‌ش بیروبوچونه‌کانی خویان بۆ خه‌ڵکی یارسان ڕون بکنه‌وه و لانی که‌م به زاراوه‌ی گۆرانی له سه‌ر ئه‌م ڕوداوه بنوسن، و له سایته‌کانی یارسانی بڵاو بکنه‌وه.
سه‌رکه‌وتو بێت خه‌باتی ڕه‌وای گه‌لی کورد بۆ مافی چاره خۆنووسین
نوید 29.12.2006 نروژ