پێکهێنانی ڕیکخراوێکی سیاسی نه مه‌زهبی
وتارێک له لایه‌ن کاک قادری الیاسی له ژیر ناوی " پێکهێنانی رێکخراوێکی مه‌زهه‌بی، سیاسی له‌م سه‌رده‌مه‌دا!؟" له سایتی یارسان بڵاو کراوه‌ته‌وه. به پێوێستم زانی وڵامێک به ئه‌م بڵاو کراوه‌ێه‌بده‌مه‌وه. پێش چونه سه‌ر نیگرانیه‌کانی کاک قادر ده‌بێت به بیری بهینمه‌وه که له سه دیڕی بانگه‌وازه‌که‌دا به ڕونی و ڕاشکاوی نوسراوه، پێکهینانی ڕیکخراوی سیاسی وه نه مه‌زهه‌بی، به‌ڵام کاک قادر دیسان مه‌زهه‌بێ پێوه ده‌چسپێنیت و پیویست بونی ئاوا ڕێکخراوێک ده‌باته ژێر پرسیاره‌وه. دیاره ئه‌و به‌رێزه وه‌ک هه‌مو که‌س ئازاده بیروڕای خۆی به‌و چشنه بۆی ده‌ڕخسێت ده‌ربڕێت. من زور سوپاسی ده‌که‌م بۆ ئه‌وه هه‌وڵ ده‌دات تا چوارچیوه وه ناوه‌ڕوکی ئاوا ڕێکخراوێک زیاتر ڕون ببێته‌وه. چون ئه‌م بابته پرسیارێکه بۆ زۆر که‌س، به‌ڵام کاک قادر بوێرانه په‌روشی و بیروڕای خۆی ده‌خاته ڕو. دیسان ده‌بێت ده‌ست خۆشی لێ بکه‌م بۆ ئه‌وه کاتی خۆی بۆ نوسین و پرسین له سه‌ر بابه‌تی خه‌ڵکی یارسان ته‌رخان ده‌کات.
وه‌کو که‌سێک به‌شدار له پروسه‌ی دامه‌زراندن، وه هه‌ڵسوڕاوی بواری پێکهینانی ڕێکخراوی سیاسی بۆ جه‌ماوه‌ری یارسان، تێده‌کوشم به پێه‌ی تۆانا به هێندێک له پرسیاره‌کانی کاک قادر وڵام بده‌مه‌وه.
بیروکه‌ێ درؤست کردنێ رێکخراوێکی ڕامیاری، کومه‌ڵایه‌تی بۆ دیفاع له مافه ئینسانی، کومه‌ڵایه‌تی، ئابووریه‌کانی... خه‌ڵکی یارسان، بۆ ماوه‌ێه‌کی دوور‌و درێژه له ئارا داێه. روناکبیران، ئنسانهای ئازادیخواز بگره خه‌ڵکی ئاسایی و به ساڵا چووی یارسانی، سازکردنی ئاوا ڕێکخراوێکیان له سه‌رده‌می ئیستای دونیادا وه‌کو تاقه ئاواتێک له مێژێنه کردبووه خولیا و ئامانج. ئه‌وێش دوای باس و بیروڕا گوڕینی زۆر، وه لێه‌کدانه‌وه هه‌لومه‌رجی سیاسی، ئێران، کوردستان، وه به ئاوڕێک له رابوردو، هه‌ڵسوکه‌وتی هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان به نسبه‌تی خه‌ڵکی یارسان، و زۆر شتێ تر له‌م بابه‌ته هاتنه سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانیان بو پێکهێنانی ڕێکخراوێک چڕ بکه‌نه‌وه.
له گوڕه‌پانی سیاسی کوردستان، به‌داخه‌وه شاهێدی وه‌زعی ناله‌باری غه‌ێرانی نیوخوویه‌یی ئه‌حزابی سیاسی کوردیین، ته‌نانه‌ت بوو پراتیکی دیموکراسی نێوخووێش تووشی گێره‌و کێشه‌ی گه‌وره هاتوون. له ڕابوردوێش شاهێدی شه‌ڕی نێوخوویی، بگره تێک هه‌ڵجوون له گه‌ڵ هاوسه‌نگه‌رانی دوێنی خووێان، نه‌بوونی ئێراده‌ی یه‌کگرتن وه گه‌ڕان به دوای به‌رژه‌وه‌ندی کورت خاێه‌ن وه ده‌یان خاڵی‌تر، بووین، وه به‌م شێوه‌ێه جوورێک له نه‌بوونی زه‌مانه‌تی سیاسی بوو هێچ حه‌ره‌که‌ت یان هێزی سیاسی بووته سه‌به‌ب ئه‌وه که هه‌ر کومه‌ڵگاێه‌ک له لای خوویه‌وه تێبکوشێ بوو ئه‌وه پێکهاته‌ی خووی دروست بکات.
که‌سانێک که هه‌ڵسوڕاوێ پێکهێنانی رێکخراوی یارسانین، به ڕوونی ئاگاداری ده‌ورو نه‌قشی ئایین وه‌کو ئامرازێکی حه‌ساس له ژیانی کومه‌ڵگان. تا ئه‌و کاته که ئایین له ژێر ده‌سه‌ڵاتی تاقه که‌س دا بمێنێته‌وه ده‌توانێت که‌ڵکی زوور خه‌راپێ دژ به خه‌ڵک لێێ وه‌ر بگێرێت. ڕابوردووی هه‌مو کومه‌ڵگاێ ئایینی شاهێدی ئه‌و ته‌جروبه تاڵانه‌ن. بۆ به‌رگرتن له دووپات بوونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌جروبانه بڕیار درا که ئایین بوو خووی وه‌کو ئه‌مرێکی خۆسۆسی بمینێته‌وه، به‌ڵام داوخوازه کومه‌ڵاێتی، سیاسی، ئابوره‌یه‌کان له چوارچیوه‌ی پلاتفورمێک گڵاله بکریت، و بخرێته به‌رده‌م خوێنه‌ران. که به‌م زووانه له سایتی یارسان بڵاو ده‌کرێته‌وه.
دیاره ئه‌م کاره زوور پرسیاریشی له گه‌ڵ خۆێدا خولقاندوه، له‌وانه: بۆ خه‌ڵکی یارسان پیویستیان به ڕیکخراویکی سیاسی هه‌یه؟ ئه‌م پرسیاره له لایان زۆر که‌سه‌وه ئاراسته‌ی هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌م پروسه‌یه کراوه. وڵامه‌که ئه‌وه‌ێه، کومه‌ڵگای یارسان وه‌کو به‌شێک له خه‌ڵکی کورد له ژێر سته‌می نه‌ته‌وه‌یی، وه به هه‌مان شیوه‌ش وه‌کو لایه‌نگرانی ئایینی یاری له ژیر سته‌می ئایینی‌دا ژیانێکی پڕ له مه‌ینه‌ت و چه‌رمه‌سه‌ری بردوه‌ته سه‌ر، وه هێشتاش به ده‌ستی ئه‌و زوڵم و سته‌مانه‌وه ده‌ناڵینێت. تا ئێره پیم وایه که کاک قادریش له گه‌ڵ مندا ته‌باێه به گوێره‌ی نوسینه‌که‌ی خۆی.
بۆ لابردنی سته‌می نه‌ته‌ویی له گه‌ڵ به‌شه‌کانیتری خه‌ڵکی کوردستان له ڕێگای هێزه سیاسیه‌کانی کومه‌ڵگای کوردیه‌وه، ڕوڵه‌کانی خه‌ڵکی یارسان تێده‌کوشن، وه زۆر که‌سێشیان گیانیان به‌خت کردوه. به‌ڵام ته‌نیا ئه‌ندام بوون له حیزبێکی سیاسی کوردی یان ئێرانی به ته‌واوی وڵامی ویست و داخوازه‌کانی خه‌ڵکی یارسان نه‌داوه‌ته‌وه. دیاره له په‌یره‌و پروگرامی ئه‌و حیزبانه زۆر خاڵی پڕ بایه‌خ به دی ده‌کری، به‌ڵام دیسان ئه‌وه به مانای ئه‌وه نیه خه‌ڵکی یارسان پیویستیان به ڕێکخستنی خۆیان نیه. هووه سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م جووره بیر‌و بووچونه له ته‌جروبیاتی تاڵی سه‌ده‌ی ڕابردو سه‌چاوه ده‌گرێت، که ته‌نیا وجوودی چه‌ند خاڵێکی پیشکه‌وتوخوازانه به مانای ئه‌وه نیه، که ئه‌و خاڵانه به بێ هیچ زیاد وکه‌مێک جێ به جی ده‌کرین. ئه‌حزابی سیاسی ئێرانی وه کوردی هیشتا گیروگرفتی زوریان هه‌یه بو جێ به جێ کردنی په‌یروپروگرامی حیزبه‌کانیان حه‌تا به نسبه‌تی ئه‌ندامانی خوویانه‌وه. هه له به‌ر ئه‌وو تووشی جیابوونه‌وه، بوختان و شه‌ڕه قسه، بگره که‌ڵک وه‌رگرتن له چه‌ک بوو سه‌رکوتکردنی، موخالفینی خوویان. له‌م نموونانه زورن و پیویست به نێو هینان نیه. ئینجا چلون خه‌ڵکیک که ئه‌و هه‌مو تایبه‌تمه‌ندیه و کویره‌وریه‌ی هه‌یه ده‌توانێت چاوه‌ڕوانی که‌ره‌م له‌م جووره احزابانه بێت. له به‌ر ئه‌وه پێویسته هه‌ر له ئیستاوه، ده‌نگی خووی به شیوه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه به‌رز کاته‌وه، وه خوێ له گوڕه‌پانی سیاسی دا بدوزێته‌وه. به‌م شیوه‌ێه ده‌توانێت هه‌ر له ئیستاوه ئه‌حزابی سیاسی، به‌شه‌کانیتری کومه‌ڵگاه به بوون وه وجوودی خووێ قایل بکات، تا له دوارۆژدا سکاڵا بۆ مافێک که ئیستا به ئاسانی ده‌توانێت به ده‌ستی بهێنیت نه‌کات. ئه‌م شیوه ئیش و کاره نه ته‌نیا به زه‌ره‌ری بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی کورد نیه، به‌ڵکو هه‌ر له ئیستاوه، هه‌لێک بوی ده‌ڕخسێت تا چاره‌سه‌ری بو بدوزێته‌وه. ئه‌م چه‌شنه گیروگرفتانه، له‌وانه، به‌رانبه‌ری ژن و پیاو، دان نان به مافه دیموکراتیکه‌کان له روژێ ئه‌وه‌ڵه‌وه، هه‌ڵسوڕاوانی بواری سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی به وجودی خوویان ئاشنا ده‌کات، وه هه‌مو که‌س فێر ده‌بێت چون له گه‌ڵ ئه‌م مه‌سائلانه‌دا ده‌بێت هه‌ڵسو که‌وت بکه‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌مۆ ئم گیروگرفتانه دانه‌ین بۆ دوارۆژی ڕزگاری، ده‌توانم به سه‌راحه‌ت بڵێم که ئیسک له نیو بریندا به جێ ده‌هێڵێن وه له دوای سه‌رکه‌وتن هیچ کارێک به هیچ که‌س ناکریت، مه‌گه‌ر ئه‌وه که رێگای ته‌واوی ئه‌و دیکتاتورانه که له نه‌تیجه‌ی، خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌دا هاتنه سه‌ر کار، وه له هه‌مو عه‌هد و په‌یمانکانیان پاش گه‌ز بوونه‌وه، دوپات بکرێته‌وه. نموونه زورن، ویتنام، فلستین، زیمبابوه، کوردستانی باشور و..... له فارسی دا ئه‌ڵێن تجربه راتجربه کردن خطاست.
وه‌کو بۆ هه‌موۆ که‌س له‌وانه کاک قادریش ئاشکه‌راێه، ئه‌حزابی سیاسی ته‌نیا به‌شێکی زور که‌می خه‌ڵک بو لای خویان ده‌توانن ڕاکیشن، ئه‌ویش ئه‌و که‌سانه که به‌رنامه‌ی ئه‌و حیزبانه‌یان پێ قه‌بوڵه. له‌وه گرنگتر ئه‌وه‌ێه، کومه‌ڵگای یارسان کومه‌ڵگاێک عه‌شاێریه، وه تا ئیستاش گوڕانکاری زوری به خۆوه نه‌دیوه تا به ئاسانی خۆی له گه‌ڵ هه‌ڵس وکه‌وته‌کانی زه‌ماندا ڕێک بخات. ته‌جروبه‌ش ئه‌وه نیشان ده‌دات که ئه‌و خه‌ڵکه باشتر ده‌کریت له ڕێکخراوی خۆیاندا ڕێکیان بخه‌ی، تا ڕێکخراوه‌کانیتر، که له زۆر بواردا له شیوه‌ی ژیان و بیر کردنه‌وه ئه‌م خه‌ڵکه دوورن.
له‌وه‌ش گرنگتر، سیستمی عشاێری زؤرتر له هه‌ر کومه‌ڵگاێک به‌رهه‌ڵستی قه‌بوڵ کردنی گوڕان ده‌که‌ن. تێکدانی ئو سیستمه به‌بێ ئه‌وه‌ی که شتێکی نوێ بخریته شوێنه‌که‌یه‌وه، به مانای چه‌قین له قوڕه بو هه‌ر هێزێکی سیاسی، که زۆر که‌س ته‌جروبه‌ی تاڵیان له‌م باره‌وه هه‌یه.
ئه‌ندام بۆن له هێزیکی سیاسی و ته‌بلیغ و ته‌رویجی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی ئه‌و حیزبه، بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له هێزی جه‌ماوه‌ری یارسان کافی نیه، وه ئه‌مه بۆشاییک دروست ده‌کات که دیسان ڕێگا خوش ده‌کات بۆ که‌سانێک وه‌کو سه‌ردار جاف حه‌تا بو گیرفانی خویان که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن.
کومه‌ڵگای یارسان وه‌کو هه‌مو کومه‌ڵگاێکتری ئه‌م سه‌رده‌مه، کومه‌ڵگاێه‌کی یه‌کگرتۆ و ته‌با نیه، زۆر که‌س بیر‌و باوڕی ئایینی قوڵیان هه‌یه، زۆر که‌س له ژێر کارتێکردنی ئه‌حزابی سیاسی ئێرانی و کوردی بیروباوڕی جیاوازیان هه‌ڵبژاردوه، به‌ڵام هه‌مو له یه‌ک بواردا هاوبه‌شن، وه بگره هاو بیرن، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه که به کومه‌ڵگاێه‌کوه پێوندییان هه‌یه که له ژێر سته‌می ئایینیدایه، وه زۆر تایبه‌تمه‌ندیتریان هه‌یه که ئه‌وان له هاوبیره‌کانیان جیا ده‌کاتوه. ئه‌گه‌ر ئیستا بیر له پێکهێنانی ڕێکخراوێک ده‌که‌نه‌وه، هۆه‌که‌ی ئه‌وه‌ێه که بتوانن به‌شی هه‌ره زوری خه‌ڵکی یارسان له ژێر چه‌تری ڕێکخراوێکدا ڕێک بخه‌ن، حه‌تا بتوانن به سه‌ر ئه‌و هه‌مو دۆبه‌ره‌کیا‌ندا زاڵ بن، که حه‌تا ئیستا ڕێگر بوون له یه‌کگرتنی ئه‌م خه‌ڵکه.
ئه‌م ڕێکخراوه، به‌و شیوه من تێگه‌یشتووم ڕیکخراوێکه سیاسی، دیموکراتیکه که سه‌ر بناخه‌ی یه‌کگرتوویی ئه‌و که‌سانه پێک دێت که ئامانجیان به‌رگیریکردن له مافی کۆلتوری، سیاسی، ئایینی وه ئابووری کۆمه‌ڵگای یارسانه. ئه‌م که‌سانه ئتوانن ئندامی هه‌ر ڕێکخراوێک سیاسی یان کۆلتوری بن که بۆ خۆیان هه‌ڵیان بژاردوه. ئه‌ندامانی ئه‌م ڕێکخراوێه به‌شیوه‌ێه‌کی دڵخوازانه له سه‌ر پلاتفورمێک ڕێک ده‌که‌ون که ئامانجه‌کانی کومه‌ڵگای یارسان تیدا ده‌س نیشان کراوه. ده‌قی گشتی ئه‌م پلاتفورمه پیم وا نیه له گه‌ڵ ویست‌و داوخوازی هیچ ڕێکخراوی سیاسی و دیموکرات‌دا ناته‌بایی ئه‌وتوی هه‌بێت. چونکه ئه‌م پلاتفورمه له سه‌ر ئه‌ساسی کونوانسیونی مافی مروڤ، و به په‌یڕوی له پرینسیپه دیموکراتیه‌کان که ئیستا له دونیای پێشکه‌تو به کار ئه‌هینریت، ده‌نوسرێت.
حه‌تا ئێره پیم وانیه کاک قادر نیگه‌رانیکی ئه‌وتوی هه‌بێت.
په‌رۆشیه‌که‌ی کاک قادر له‌وه داێه، که دروست بوونی ڕێکخراوی له‌م چشنه، ڕێزه‌کانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی لاواز ده‌کات. ئه‌م ئازیزه زۆر دڵسوزه، زۆر هه‌ڵسوڕاوه به‌ڵام زور جار دڵسوزیه‌که‌ی زاڵ ده‌بێته سه‌ر شیوه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی، به چشنێک تۆشی جوره فوبیاێک(ترسی بێخو) ده‌بێت. به‌ڵام فوبیاکه‌ی کاک قادر له جنسێکی تره. وه‌کو ئنسانێکی به په‌روش بو وه‌ده‌س هێنانی مافی نه‌ته‌وه‌یی، دروست بونی هه‌ر هێزیکی نوێ، یان هه‌ر چشنه جموجوڵ جیا له ئه‌وه‌ی که له بیری و بۆچۆنیکانی خۆیه‌وه نزیکن به کارێکی هه‌ڵه یان هه‌ر نه‌بێت لاوازکه‌ر ده‌زانێت. من پیم وایه به شیوه‌یه‌ک له گه‌ڵ ئه‌و به‌ڕێزه بتوانم فوبیاکه‌ی دابه‌ش که‌ین، به‌ڵام فوبیاکه‌ی من ئه‌وه‌یه، که ڕێگا نه‌دان به‌و بیروڕا جیاوازنه و ته‌نگ کردنه‌وه مه‌یدان، ببێته سه‌به‌ب بۆ ئه‌وه، که دوژمنان بتوانن به قازانجی خویان که‌ڵکیان لێ وه‌ربگرن. نازانم کامه‌مان له سه‌ر ڕێگای راستین به‌ڵام من پیم وایه ته‌جاروبی وڵاتانی وه‌کو ئه‌فریقای باشور باشترین ته‌جروبه‌یه بوو بزوتنه‌وی کوردی، له‌و تجروبه‌یه‌دا، حێزبی کمونیست، له گه‌ڵ کوات زولو، له گه‌ل ئسقوف توتو...... پێکه‌وه خه‌باتیان ده‌کرد، دواییش به به‌ش کردنی ده‌سه‌ڵات سیستمیکی دیموکراتیکیان ده‌مزراند.
هه‌واڵی ئازیز ئه‌گه‌ر به سیمای کوردستان وه‌کو اکوسیستمێک بڕوانیین، ده‌بینین، چه‌نده گیان له‌به‌ری ڕه‌نگاوڕه‌نگی تێدایه. له قه‌رژه‌نگ، قوڕواک، کێسه‌ل، ماسی، گژو گیا....... و زور شتی‌تر. ئه‌مانه هه‌مو پێکه‌وه ده‌ژین، له وجودی یه‌کتر سوود وه‌رده‌گرن، به که‌م و زیاد بوونی یه‌کتر ژیانی ئه‌وانیش ده‌گوڕدرێت. ئیمه‌ش له کوردستان ئا‌وه‌ها پیکه‌وه گرێ دراوین. هه‌ڵسو که‌وتی هه‌مو لاێه‌ک له سه‌ر ژیان و هه‌ڵسو که‌وتی لایه‌نیتر ته‌ئسیر داده‌نێت. ئیستا به‌شێکی زور بچوک له کوردستان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی کوردی دایه، که‌م که‌س هه‌یه که خولیای گه‌ڕانه‌وه‌ی لا دروست نه‌بوبێت. له‌م بشه له کورستان ده‌یان ڕێکخراوی ورد‌و درشت، و هه‌مه ڕه‌نگ دروست بووگه، ده‌نگی به‌شه جوراجوره‌کانی خه‌ڵک له بڵه‌ندگوی ڕێکخراوێکه‌وه دیته ده‌رێ. دروست بوونی ڕێکخراوی سیاسی یارسانیش ته‌نیا له خزمه‌تی به هێز کردنی ده‌نگی هه‌قخوازی کومه‌ڵگای کوردستانه. له‌وه‌ش خوشتر ئه‌وه‌ێه ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی یارسان بوونه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خوو، دیسان توو ده‌توانیت له ده‌ستی بانگی ئه‌ڵاهو ئه‌کبه‌ری ماموستای ئاواییکه‌تان ڕا بکه‌ی و بتوانیت به دوور له‌و ده‌نگی بانگ و به‌ر نویژ، گوێ شل که‌ی بو مه‌ل و دارستانه‌کانی داڵهو چونکه کومه‌ڵگای یارسان له کومه‌ڵگاێک سکولار زور نیزیکتره حه‌تا کومه‌ڵگاێکی ئایینی.
ئه‌گه‌ر واێه پێکهینانی ڕێکخراوی سیاسی یارسان له‌خزمه‌تی یه‌کگرتووی ئه‌م به‌شه له خه‌ڵکی کورده‌و زۆرتر له هه‌ر به‌شیکی تری گه‌له‌که‌مان توشی چه‌وسانه‌وه بوون. به پێکهاتنی ئه‌وا ڕێکخراوێک هیزه سیاسیه‌کان باشتر ده‌توانن له گه‌ڵ خه‌ڵک هه‌ڵسو که‌وت بکه‌ن. ئه‌م ڕێکخراوێه ده‌بێته شیونیک بۆ دیالوگ و ئاڵوگوڕ کردنی بیروڕا. له که‌ناڵی ئه‌م ڕێکخراویه‌وه، هه‌مو که‌س ده‌توانێت له سمینار و متینگه گشتیه‌کاندان بۆ هه‌ر حیزب وئامانجێک ته‌بلێغ بکه‌ن.
ئامانجیتری ڕێکخراوی یارسانی ئه‌وه‌ێه که‌به ڕێکخستن وه کۆکردنه‌وه‌ی هه‌مۆ هه‌ڵسوراوانی سیاسی یارسان چه له ڕێزی احزابدا بن یانکو نه، به یه‌کتریان بناسێنیت، هه‌لی دیالۆگێان بۆ دروست بکات، وه له هه‌مان کاتدا له ناسک بونی وزعی کومه‌ڵگاکه‌یان هوشیاریان کاته‌وه. به دروست بوونی ئاواها دیالۆگێک ده‌کری به‌ربه‌ره‌کانی چه‌کدارانه‌ی احزاب، هه‌ر نه‌بێت له له ناوچه‌که، وه به تایبه‌ت جێگای ژیانی خه‌ڵکی ئاسایی به‌ربه‌ست بکریت. چونکه خه‌ڵکی یارسان توانای ته‌حه‌مولی کوشت و کوشتاریان به‌ده‌ستی یه‌کتر ئه‌ویش له پێناو دوبه‌ره‌کی حیزبی دا نیه. ده‌کری ئه‌م شیوه هه‌ڵویسته بکری به نمونه‌ێه‌ک بۆ باقی شوێنه‌کانیتر، تا له رشتنی خوێنی کورد به ده‌ستی کورد به‌رگیری بکرێت.
ته‌شه‌کولی یارسانی که سه‌رده‌می ئیستا فه‌رزی کردوه به سه‌ر هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌م خه‌ڵکه‌دا، ڕێکخراوێکه که بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی ده‌ست بۆ چه‌ک نابات، وه ته‌نیا بشیوه‌ی هێمنانه وه دیالۆگ تێده‌کوشێ، بیروڕای گشتی بۆ لای خوێ ڕا بکیشێت.
له هه‌مان حاڵ‌دا ئه‌م ڕێکخراویه ڕێکخراوێکی سیاسیه، نه ئایینی، وه به هیچ شیوه‌ێک بۆ ته‌بلێغ یان چه‌سباندنی هیچ ئایینێک خه‌بات ناکات، به‌ڵام تێده‌کوشێت، به دیفاع له جیایی دین له ده‌وڵت، بیروباوه‌ڕی ئایینی وه‌کو ئه‌مری خصوصی(خسوسی) تاکه که‌س ببێته قانۆن، وه هیچ که‌س به بۆنه‌ی بیروباوه‌ڕی ئایینی یانکو په‌یڕه‌و نه‌کردنێ هیچ ئایینێک تۆشی ته‌نگو چه‌ڵمه یان مه‌حرومیت نه‌بێت.
به‌ڵام هه‌ر وه‌ک کاک قادر ئشاره‌ی پی داوه، به‌ر ئه‌ساسی ئه‌سڵی 12 و 13 قانونی ئه‌ساسی ئێران، ئایینی یاری هیچ حه‌ق ۆ حقوقێک پێ نه به‌خشراوه، وه تبقی هه‌ر ئه قانونه، په‌یڕه‌و کردنی ئه‌و ئایینه جورمه، وه ئیستاش لاینگرانی ئه‌م ئایینه له مافی انسانی بێ به‌شن. حه‌تا ئیستا یه‌ک تاکه حیزب، یان ڕێکخراو نه به نوسراوه نه له خلاڵی وتۆێژه‌کانیاندا له هیچ کۆڕ‌و کۆمه‌ڵیکی نیونه‌ته‌وه‌یی باسی ئه‌م مه‌سئه‌له‌یان نه‌کردوه. سوپاس بۆ کاک قادر که ئه‌حزابی کوردوستانی له‌م باره‌وه له وتاره‌که‌ی خووی وشیار کردوه‌ته‌وه.
ده‌بێت ئاماژه به‌ویچ بکه‌م که ئه‌م ڕێکخراوێه هه‌وڵ ده‌دات که ببێته ده‌نگیکی به‌رز و ره‌سه‌ن له کاروانی خه‌باتی گه‌لی کورد حه‌تا ڕزگاری، و به هه‌مان شیوه‌ش ئینتزاری هاوکاری و هوخه‌باتی له گه‌ڵ هه‌مو هێزی ئازادیخوازی کوردی هه‌یه.
یه‌ک شت بۆم زور سه‌یر بۆ ئه‌ویه، که کاک قادر باش ده‌زانێت که خه‌ڵکی یارسان چلون خه‌ڵکێکه؟ هه‌روا ده‌شزانێت که ئایینی یاری ئایینی شه‌ر، و توندوتیژی نیه، حه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێکخراوێه ئایینی یان به قه‌وڵی ئه‌وان مه‌زهه‌بیش بێت، هیچ خه‌ته‌رێکی ئه‌تۆی بۆ هیچ که‌س نابێت. به‌ڵام له هه‌مان حاڵ‌دا کاک قادر شاهێدی دروست بوونی ده‌یان ڕێکخراوه‌ی ئیسلامی لایه‌نگری توندوتیژی، دژ به ژن، دژ به ئازادی بیروڕا، دژ به هونه‌ر ۆ هونه‌رمه‌ند، وه بگره دژ به ره‌وتی نه‌ته‌وه‌یی، دروست بوون به‌ڵام کاک قادر یه‌ک دێریشی سه‌باره‌ت به‌م هیزو ڕێکخراوانه نه‌نوسیوه، یان هیچ نه‌بێت پرسیاریکیش ئاراسته‌یان نه کردوه، بۆ چی به بینینی ته‌نیا یه‌ک ڕاگه‌یاندن خێرا ده‌ست به قه‌ڵه‌م ده‌بات و، کلکی مه‌زهبیش به ڕاگه‌یاندنه‌که‌وه لکاندوه و پرسیار ده‌کات: ڕیکخراوی سیاسی مه‌زهه‌بی له‌م سه‌رده‌مه؟ دروست له‌م سه‌رده‌مه کاتی ئه‌وه‌ێه له قاڵبی کۆن بینه ده‌رێ، وه به که‌ڵک وه‌رگرتن له ته‌جاروبی وڵاتانی پێشکه‌وتو که ئیستا ده‌ژین، خومان ڕێکخه‌ین، به وجودی یه‌کتر ئعتراف که‌ین، وه له‌مه زیاتر جیاوازیه‌کانمان به یه‌کتر بناسینین وه هه له ئیستاشه‌وه هێزی و توانای خوومان هه‌ڵسه‌نگینین بۆ ئه‌وه بزانین به ڕاستی هۆگری دیموکراسی وپێکه‌وه‌ژیانی هێمنانه‌ین؟
دوای ناسینی جیاوازیه‌کانمان و دان پێ نان به‌و واقعه‌یه‌تانه ئینجا ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین خاڵه هاوبه‌شه‌کانمان زیاتر وه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ین. به‌م شیوه‌ێه ده‌کریت چاوه‌ڕوانی سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاری بو خه‌باتی دورو درێژی بزوتنه‌وه‌ی شوڕشگیرانه‌ی خه‌ڵکی کورد به گشتی بین.
به هه‌ر حاڵ گرێنگ ئه‌وه‌یه که من بۆ خوم وه‌ک کارێکی باش و جێ سوپاس به نوسینه‌که‌ی ده‌ڕوانم، چونکه له ئاستی ئیمه‌ش بێده‌نگ نه‌بووه، و لانی که‌م په‌روشی خۆی ده‌ربڕیوه.
هیودارم حه‌تا ئێره تونیبوم وڵامیک بو پرسیاره‌کانی پشکه‌ش کردبوم.
هه‌ر شاد بن.
نوید 04.11.06 نروژ